بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی له وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چالاكی ساڵانەی خۆی بۆ ساڵی خوێندنی ڕابردوو ڕادەگەیەنێ، سەرەڕای خستنەڕووی چەند بیروبۆچوون و پێشنیازێك، بە ئامانجی فەراهەمكردنی پاراستن و سنورداركردنی مەترسییەكان و فەراهەمكردنی كەشێكی تەندروست.
ئەمڕۆ یەكشەممە بەسەرپەرشتی دكتۆر ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی و، بە ئامادەبونی بەڕێوەبەرانی تەندروستی و سەلامەتی له زانكۆ و پەیمانگهكانی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لە باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی و توێژینه‌وه‌ی زانستی گرێدا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا دكتۆر بڕوا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له ڕاپۆرتێكدا چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتیهكهی له‌ماوه‌ی ساڵی خوێندنی ڕابردو خستەڕوو، سەرەڕای پێشنیاز و بۆچون و ئەو پڕۆژانەی كە لە ئایندە و ساڵانی دیكەی خوێندندا كاریان لەسەر دەكرێ، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌و ڕێوشوێننانه كرد كه ده‌بنه هۆی فەراهەمكردنی پاراستن و سنورداركردن و ڕەواندنەوەی مەترسییەكان و ڕەخساندنی كەشێكی پیشەیی و تەندروستی تەواو له ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به داڕشتنی پلانێك بۆ ساڵی ئایندە، تیشكیشی خسته‌سه‌ر دانانی پلانێك بۆ بەشداریكردن لە پڕۆژەی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی بۆ زانكۆكانی كوردستان و، پڕۆژەی گۆڤاری (پاشەڕۆ ژەهراوییەكان) و داواجاریش تیشك خرایە سەر پڕۆژە یاسای تەندروستی و سەلامەتی و پیشەییی.
هه‌ر له میانه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی وتی له‌به‌ر ڕۆشنایی پلانی د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ جێبەجێكردنی نەخشە ڕێگه‌یەكی نوێ بۆ دەستەبەركردنی كواڵیتی و ڕیزبه‌ندكردنی زانكۆكان و، لە چوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ هێنانەئارای پێگه‌یه‌ك لەسەر نەخشەی ئەكادیمیای جیهانی بەگوێرەی پڕۆسه‌ی (بۆلۆنیا)، بۆیه ئێمه‌ش ده‌بێت كاری خۆمان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دابڕێژینه‌وه، وتیشی: هەنگاوی یەكەم له پلانی ڕیفۆرمی وه‌زاره‌ت خۆی لە سوربوونی جێبەجێكردنی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆ دەنوێنێ و، ئەوەش زەمینە بۆ كێبڕكێیەكی زانستی و ئەكادیمی خۆشدەكات بە مەبەستی دیاریكردنی ئاستی توانستی هەر یەكێك لە زانكۆكان، و هاندانیان بۆ بەرەوپێشبردنی تواناكانیان و پڕكردنەوەی خاڵە لاوازەكان و پەرەپێدانی خاڵە بەهێزەكانیان.
هەروەها دكتۆر بڕوا سه‌عدی ڕایگه‌یاند: بە هاریكاری بەڕێوەبەرایەتیەكانی دیكە له سەرجەم زانكۆ و پەیمانگه‌كان، لە ئەیلولی (2015) گۆڤارێكی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتی بەناوی (پاشەڕۆ ژەهراوییەكان) دەردەكات. پێداگریشی لەسەر پێویستی پەسەندكردنی یاسای تەندروستی و سەلامەتی لە پاڕلەمانی كوردستان كرده‌وه.
هەر لە كۆبونەوەكەدا تیشك خرایە سەر چەند تەوەر و خاڵێكی دیكەی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتی و چالاكی بەڕێوەبەرایەتیەكانی زانكۆكان له سەرانسەری هەرێم، سەرەڕای تاوتوێكردنی سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی زانكۆكان و پێویستییەكانی ساڵی ئایندەی خوێندن و، بارودۆخی كار و هۆكاری ڕووداوەكان و پێكران و نەخۆشیی پیشەیی و بارودۆخی مەرج و ئامادەكاری بۆ ڕێگری لە دوبارەبوونەوەیان لە ئایندەدا.