به‌ئامانجی ده‌ستنیشانكردنی گرفته‌كانی بواری خوێندنی باَلا له كوردستان و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌كی گونجا بۆ چاره‌سه‌ركردنیان, ئینستتیوتی (په‌ی) بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان له سمینارێكدا یاداشتێكی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی خوێندنی باَلاو توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد. ئه‌و سمیناره كه به‌ناونیشانی (گرفته‌كانی خوێندنی باڵا‌و گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ری)، ئێواره‌ی دوێنی سێشه‌ممه له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی هۆتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو, ئینستتیوتی (په‌ی) له یاداشتێكدا 140 گرفتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كرد. له‌و سمیناره‌دا كه به‌ئاماده‌بوونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و مه‌حمود ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و، سه‌رۆكی چه‌ند زانكۆیه‌كی تایبه‌ت و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواره‌كه به‌ڕێوه‌چو, سه‌ره‌تا د.سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی ئینستتیوتی (په‌ی) وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و هیوای خواست وه‌زیری خوێندنی له چوار ساڵی ئاینده له ئاست ئه‌و متمانه‌یه‌دا بێ كه پێ به‌خشراوه‌و، ته‌نها خه‌میان به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌كردنی بواری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بێ و خه‌ونی مامۆستایان و خوێندكاران و توێژه‌ران بێنێته دی. د.سه‌روه‌ر ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: خوێندنی باڵا بوارێكی فراوان و ههستیارو گرنگ و چاره‌نوسسازه, بۆیه ئینستتیوتی (په‌ی) له پێناو باشتركردنی بواره‌كه‌و دركردن و په‌یبردن به‌كێشه‌كانی بواری خوێندنی باڵا به‌ئه‌ركی خۆی زانی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونی كابینه‌ی هه‌شته‌م و وه‌زیری خوێندنی باڵا ئه‌م یاداشته‌تان پێشكه‌ش بكه‌ین. سه‌رۆكی ئینستتیوتی (په‌ی) وتیشی ته‌نها به‌گۆڕانكاری و ڕیفۆرمی خوێندنی باڵا ده‌توانین گۆڕانكاری ڕیشه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا بكرێ، زیاتر وتی: له‌ماوه‌ی (24) ساڵی ڕابردودا سه‌رباری به‌ره‌وپێشچونی چه‌ندێتی و زیادبونی ژماره‌ی خوێندكاران و مامۆستایان و ژماره‌ی زانكۆ و په‌یمانگه‌و كۆلێژ‌و به‌شه‌كان, به‌ڵام له ڕوی چۆنێتیه‌وه له ئاستی پێویستدا نیه، له‌و بواره‌شدا ئاماژه‌ی به‌و (140) گرفته كرد، كه له (9) ته‌وه‌ردا كۆكرابونهوه له یاداشته‌كه‌یاندا پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیان كرد. له كۆتایشدا د.سه‌روه‌ر ئاماده‌ی ئینستتیوتیهكهی پیشاندا بۆ هه‌ر جۆره هاریكاریه‌ك بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له پێناو چاره‌كردنی كێشه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كوردستان، هه‌روه‌ك به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی زانستی به‌هه‌نگاوێكی گرنگ زانی بۆ دانانی ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی خوێندنی باڵا له بواری (یاسا، بودجه، زانستی، كارگێڕی، كاروباری خوێندكاران و ..) سه‌رجه‌م كێشه‌كانی دیكه. له به‌رامبه‌ردا د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وته‌یكدا سوپاسی ئینستتیوتی (په‌ی) كرد له‌به‌رامبه‌ر ئاماده‌كردنی یاداشتێكی له‌و شێوه‌یه‌دا، ڕونیشی كرده‌وه كه له‌سه‌ره‌تای كاردان و به‌شێك له گرفته‌كان ده‌زانن و به‌شێكیشی ئاگادار نین، ئاماده‌كردنی یاداشتێكی له‌و شێوه‌یه‌ش به‌رچاوڕونی باشمان ده‌داتێ له ده‌ستنیشانكردنی وردی كێشه‌كان. یه‌كه‌مین ئه‌ركمان بریارماندا ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی كه چوبووه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گه‌ڕانما‌نه‌وه، چونكه تێبینی ئه‌وه‌مان كرد كه كه‌م و كوڕی هه‌یه، بۆیه تێپه‌ڕاندنی به‌و شێوه‌یه ئه‌بوه گرفت له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ت له ئاینده‌یه‌كی نزیكه، بۆیه گه‌ڕاندمانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێداچونه‌وه‌ی زیاتری بۆ بكه‌ین و ده‌وڵه‌مه‌ندی بكه‌ین. د.یوسف گۆران پشتگیری خۆی دوپات كرده‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێكراو له پێناو چاره‌كردنی گرفته‌كان. سه‌باره‌ت به به‌ستنی (كۆنگره‌ی زانستی)یش وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: به‌ر له به‌ستنی كۆنگره چه‌ند هه‌نگاویكی دیكه‌ی پێویسته پێویسته جێبه‌جێیان بكه‌ین، پاشان ده‌بێ ببینه خاوه‌ن دیدێك بۆ ئه‌وه‌ی بناغه‌یه‌كی پته‌و دابڕ‌ێژین بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ك له داهاتودا. بۆ ئه‌و گرفتانه‌شی كه له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه د.یوسف گۆران وتی: هه‌ندێ له گرفته‌كان ئێمه چاره‌سه‌رمان كردوه، بۆ نمونه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كاندیده‌كانی تواناسازیهوه هه‌یه، ڕاشیگه‌یاند: كه هه‌مو هه‌وڵێكیان داوه بۆ سود وه‌رگرتن له‌و خوێندكارانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی خوێندنیان ته‌واو كردوه‌و ئێستا گهڕاوهتنهوه رونیشی كرده‌وه ئه‌و خوێندكارانه كه هاتنه‌وه ده‌بێ خزمه‌ت بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك له ئاست ئه‌و پاره‌یه بێ كه بۆیان سه‌رف كراوه. سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌ی زانستیش د.یوسف گۆران ڕاگه‌یاند: ئێمه گرفتمان له به‌رهه‌مهێنانی توێژینه‌وه نیه، به‌ڵكو گرفت له بازاری توێژینه‌وه، بۆیه ده‌بێ كاربكه‌ین تا ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی و كه‌رتی تایبه‌ت سود له‌و توێژینه‌وانه وه‌ربگرن كه زانكۆكان له بواره جیاكان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگه‌و پێشكه‌وتنی هه‌بێ. له كۆتایی قسه‌كانیشدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوپاتی كرده‌وه ئه‌وه‌ی له توانای وه‌زاره‌ت بێ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرفته‌كان چاره بكه‌ین, گرفته‌كانی دیكه‌ش كاری جدیان بۆ ده‌كه‌ن تا چاره‌سه‌ر بكرین، چونكه هه‌ندێ له‌و گرفتانه په‌یوه‌ندی به‌قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه. له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، مامۆستایان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواره‌كه گفتوگۆی ورد له‌باره‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌كان و چۆنیتی دانانی رێگه چاره‌كان كرا.