وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى چه‌كی شایستە داراییەکانى خوێندکارانى تواناسازی لیستی ژماره (4) خەرج دەکات.
لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندکارانەى به‌رنامه‌ی تواناسازی ئاگادار ده‌كات، كه ناویان له لیستی ژماره (4)ى ساڵی (2016)ی هاوپێچدا هاتوه و، ژماره‌یان (48) خوێندکارە ڕۆژی یەک شه‌ممه ڕێكه‌وتی (20/11/2016) سەعات (10)ی سه‌رله‌به‌یانی خۆیان یان بریكاره‌كانیان (وه‌كیل) سه‌ردانی خاتو (ئەمیره طاهر عبدالله) لە ژوری ژماره (٨٧) له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی سه‌رفكردنی شایستە داراییه‌كانیان، دواكات بۆ وه‌رگرتنی چه‌كه‌كانیان ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی (1/12/2016) ده‌بێت.
تێبینی:
- خوێندکار ئه‌گه‌ر خۆی سەردانى وەزارەت دەکات بۆ وەرگرتنى شایستە داراییەکانی پێویستە وێنەیەکى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ له پاسه‌پۆرتی خۆی بهێنێت.
- بریكار (وه‌كیل)ی خوێندکار پێویسته وێنه‌یەکى ڕه‌نگاو ڕه‌نگی بریكارنامه (وه‌كاله‌ی گشتی) بڕواپێکراو بێت و ساڵى (٢٠١٦) بۆى (مصدق) کرابێت، لەهەمان کاتدا پێویستە بڕیکار وێنەیەکى ڕەنگاو ڕەنگ لە ناسنامه‌ی باری شارستانی، یان ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێراقی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
- پێویسته بریكار (وه‌كیل)ی خوێندکار یان خوێندکارەکە کە خۆى سەردانى وەزارەت دەکات، پێویستە زنجیره‌ی ناوی خوێندکار وه‌ك له لیستی هاوپێچدا نوسراوه بزانێت.
- چه‌كی سه‌رفكردنی شایستە داراییه‌كان ته‌نها له‌بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی/ لقی پێشه‌وا به‌رامبه‌ر هۆتێل چوار چرا، یان لقی سه‌ره‌كی له‌شه‌قامی گوڵانی ته‌نیشت سوفی مۆڵ له‌شاری هه‌ولێر بەكاش ده‌درێت.
- تكایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مه‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی شایستە داراییەکانى تواناسازی، چونکە چه‌كی پاره له ناو دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەى زانستى دابه‌ش ده‌كرێت.
کلیک لێرە بکە بۆ بینینى لیستى ناوى خوێندکاران