د.یوسف گۆران بڕیاری كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ شاری (كه‌ركوك) ئیمزا كرد

newsitem-1836-28.10.2014.jpg

 به‌فه‌رمانی وه‌زاری ژماره‌ (20641) كه‌ ئیمزای د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و له‌ ڕێكه‌وتی (26/10/2014) ده‌رچووه‌ بڕیاردرا به‌كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ شاری كه‌ركوك، كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینگه‌یه‌ش بریتیه‌ له‌ كارئاسانی بۆ خوێندكاران/ قوتابیانی كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ نزیكه‌وه‌ هاریكاری و ڕێنوێنیان بكه‌ین، به‌وه‌ش ده‌توانین باشترو له‌ نزیكه‌وه‌ كێشه‌ی خوێندكارانی ئه‌و سنوره‌ چارسه‌ر بكه‌ین.

هه‌ر به‌پێی هه‌مان فه‌رمانی وه‌زاری بڕیار درا به‌دانانی (د. ئه‌حمه‌د ئه‌مین فتح الله‌) وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ شاری كه‌ركوك

ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی