به‌هۆی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ زانكۆكانی ئه‌مریكا، وابڕیاره له چوارچیوه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازیهوه، 100 قوتابی له پڕۆژه‌ی تواناسازی بۆ خویندنی ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ربگیرێن.
ڕۆژی 7/10 وهفدیێكی ئه‌مریكی له كۆمپانیای ئه‌میدست به سه‌رۆكایه‌تی سه‌فیر (ثيودور قطوف) به ياوه‌رى (ئهميرال ئيبراهيم) به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆگرامی گۆڕینه‌وه‌ی ڕوشنبیری و زه‌ماله‌كان (فولبرایت), سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی‌یان كرد و له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵا ،دكتۆر گۆڤه‌ند حسێن شێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناردن و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و دكتۆر ئامانج عه‌بدوڵا، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ خویندنی باڵا. پێشوازییان لێكرا.
دوای كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شاندی میوان هه‌ردوولا ڕازی بوون له‌سه‌ر واژوو كردنی ڕیكهوتننامهیهك، كه به‌وهۆیه‌وه 100 خوێندكاری پرۆسه‌ی تهواناسازی له زانكۆكانی ئه‌مریكا بۆ خویندنی ماسته‌ر و دكتۆرا وه‌رده‌گیرێن و بۆ ماوه‌ی چوار سال ده‌مێننه‌وه، هه‌موو پێداویستییه‌كانیشیان له‌وێ بۆ دابینده‌كرێت. هه‌روه‌ها له كوردستان كۆرسی زمان وه‌رده‌گرن و هه‌ردوو تاقیكردنه‌وه‌ی (tofel) و (GRE) له كوردستان بۆ قوتابیان ده‌كرێت.