راگه‌یاندنێك بۆ قوتابی و خوێندكاره خۆشه‌ویسته‌كان.
- سه‌باره‌ت به‌و خوێندكار و قوتابیانه‌ی كه پله‌كانیان به‌رزه، به‌ڵام به‌هۆی به‌هه‌ڵه پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان ناویان نه‌هاتۆته‌وه، له ناوه‌ندنی وه‌رگرتنی قوتابیان و خوێندكاران له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه به‌قه‌د ئه‌و ژماره‌یه كورسی به‌تاڵ ماوه، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له قوتابیان و خوێندكاران چاره‌سه‌ر ده‌كات. لێره‌وه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویست ناكات هیچ قوتابی و خوێندكارێك سه‌ردانی ناوه‌ندی وه‌رگرتن یان زانكۆ و ده‌سته‌كان بكه‌ن، چونكه ئه‌و كاره به ئۆتۆماتیكی له ناوه‌ندی وه‌رگرتنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
- سه‌باره‌ت به‌و خوێندكار و قوتابیانه‌ی، كه به‌هۆی نزمی كۆنمره‌كانه‌ییانه‌وه ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا به تایبه‌تی ڕاوێژی له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیری كاروباری كۆمه‌لێیه‌تی و وه‌زیری په‌روه‌رده و ئه‌ندامانی تری حكوومه‌تدا كردووه، یه‌كێك له داواكانیان ئه‌گه‌ر بكرێت له ساڵی ئاینده، ده‌رفه‌تی ئه‌وه به‌م خوێندكار و قوتابیانه بدرێت كه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه بكه‌ن له ساڵی ئاینده‌دا ، تاوه‌كو نمره‌ی به‌رزتر بهێنن. بێگومان پێويسته ئه‌و بڕياره له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده تاوتوێ بكرێ.
- حكوومه‌تی هه‌رێم به ته‌نسیق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵايه‌تی و وه‌زاره‌ته مه‌عنییه‌كانی تر ، سه‌نته‌ری ڕاهێنان ده‌كاته‌وه، تاكو له‌و ڕێگه‌یه‌وه خوێندكاران و قوتابیان بتوانن ببنه كادیری بواره جیاجیاكانی كار، كه ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌یه‌كی باش بۆ هه‌لی كار سازده‌كات، چونكه به‌پێی به‌رنامه‌كه، ڕاهێنان بۆ زیاتر له دوو هه‌زار لاو ده‌كرێت و بڕوانامه‌ی پیشه‌ییان پێده‌درێت.
- وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، خوێندكاران و قوتابیانی خۆشه‌ويست دڵنییا ده‌كاته‌وه، كه وه‌زاره‌ت به‌شێكه له‌چاره‌سه‌ر و هه‌موو هه‌وڵ وته‌قه‌ڵایه‌كی خۆی له پێناو خزمه‌تی كردنی ئه‌و لاوانه خستۆته گه‌ڕ.
- داوا له خوێندكاران و قوتابیانی خۆشه‌ويست ده‌كه‌ین، كه به سینگ فراوانییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و له چاره‌سه‌رییه‌كان هاوكار بن. هه‌روه‌ها پشوویان درێژبێ و ده‌رفه‌ت بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بدۆزینه‌وه.
به‌شی ڕاگه‌ياندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی