وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠) بەڕەچاوکردنى کواڵێتى خوێندن و، ڕەخساندنى دەرفەتى یەکسان بۆ خوازیاران دەرکرد.
دواى ئەوەى لە کۆبونەوەى ژمارە (٥)ى ئەنجومەنى وەزارەتەکەمان، کە لە ڕێکەوتى (١/١٠/٢٠١٩) و (٦/١٠/٢٠١٩) بەڕێوەچوو و تێیدا ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆراى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠) لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان پەسەند کرد، ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتى (٢٧/١٠/٢٠١٩) د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەقى ڕێنماییەکانى ئیمزا کرد.
لەو چوارچێوەیەدا و، ڕێنمایی ژمارە (٥) کە بەئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، تایبەتە بەخوێندنى باڵا/ ماستەر لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و، وەرگرتنى خوازیاران بەپێى ئەو ڕێنماییە دەبێت.
بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنمایی خوێندنى باڵا/ ماستەر تکایە کلیک ( لێـــــــره ) بكه.
بەهەمان شێوەش ڕێنمایى ژمارە (٦) کە بەئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، تایبەتە بەخوێندنى باڵا/ دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و، وەرگرتنى خوازیاران بەپێى ئەو ڕێنماییانە دەبێت.
بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنمایی خوێندنى باڵا/ دكتۆرا تکایە کلیک ( لێـــــــره ) بكه.
لەو بارەیەوە د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە ڕێنماییەکانى ئەمساڵى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا گۆڕانکارى بنەڕەتى لە مەرجەکانى پێشکەشکردن، توانستى زمان، تەمەن، پلان و کورسى خوێندن كراوه، بەشێوەیەک ههوڵمانداوه دەرفەتی زیاترى خوێندنی باڵا بۆ دەرچوانی زانکۆکانمان لهناوخۆی وڵات بڕەخسێنین بۆ ئەوەی بتوانن کاتەکانتان بەکار بهێنن بۆ گەشەپێدانی توانای زانستی و ئەکادیمییان
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئهوهشی ڕاگەیاند: دەمانەوێت دەرفەتی زیاتری خوێندنی باڵا بۆ دەرچوانی زانکۆکانمان بڕەخسێنین بۆ ئەوەی بتوانن پلانەکانمان ڕێگر بێت لە چونە دەرەوەى سامانى نیشتیمانى وڵاتەکەمان، د. ئارام محمد قادر وتیشى: بەڕەخساندنى دەرفەتى خوێندنى باڵاى ماستەر و دکتۆرا، زۆرترین دەرفەت بۆ خوازیاران لەڕێگەى پلانەکانى ماستەرو دکتۆرا دەستەبەر دەکەین، بەم شێوەیەش هەموومان پێکەوە دەتوانین کار بۆ بنیادنانی ئابوورییەکی سەقامگیر و گەشەکرد و بۆ هەرێمەکەمان بکەین.
واش بڕیاره، لە ئایندەییەکى نزیکدا وەزارەتەکەمان بەنوسراوى فەرمى داواى پلان لە زانکۆکان بکات، دواى ناردنى پلانەکان و پەسەندکردنیان، وهزارهت ماوەى پێشکەشکردن و كاتی تاقیکردنەوەى توانستى زانستى و ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان و دەستپێکردنى خوێندنى ئەکادیمى ڕادەگەیەنێت.