ڕۆژی 12/9 کاتژمێر9:30 له هۆڵی سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانکۆی سه‌لاحه‌دین ، به ئاماده‌بوونی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به به‌شداری ده‌یان کادیری زانستیی زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان، ۆرکۆشپی ڕاگه‌یاندنی په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌کان به‌ڕێوه‌چوو.
پڕۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وته‌یه‌کی بۆ ئاماده‌بووان ئه‌مڕۆی به ڕۆژێکی مێژویی له بواری خوێندنی باڵادا وه‌سفکرد و گوتیشی " ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستپێکی که‌مپێنی دریژ خایه‌ن و نه‌بڕاوه‌یه، که بۆ ساڵانی ئاینده‌دا په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی لاوی کورد بتوانێت پیشه‌نگی ئه‌و بوارانه بیت که کاری تێدا ده‌کات".
وه‌زیری خوێندنی باڵا په‌رپێدانی پڕۆگرامه‌کانی خوێندنی به پلانێکی سه‌ره‌کی وه‌سفکرد و ئامانجه‌که‌شی له دوو خاڵدا کۆکرده‌وه، که یه‌کێکیان چوارساڵی زانکۆ بۆ خوێندکار ببێته ده‌رفه‌تێک بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی ڕۆڵی سه‌رکرده‌یی ببینێت و له قوتابییه‌کی کلاسیکی بگۆڕدرێت بۆ قوتابیه‌کی پێشه‌نگ، ئامانجی دووه‌میش به‌ستنه‌وه‌ی خوێندکاره بۆ دونیا و زانستی سه‌رده‌م، ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی توانای بڕیاردانی هه‌بێت.
وه‌زیری خوێندنی باڵا باسی له‌و میکانزمهش کرد که له ناو چوارچێوه‌ی په‌رپێدانی پڕۆگرامه‌کان جێگه‌ی کراوه‌ته‌وه،که فاکته‌ری سه‌ره‌کییه بۆ گه‌یشتن به دوو ئامانجه‌که گوتیشی " په‌یوه‌ندی و خۆبه‌ستنه‌وه به دونیای سه‌رده‌م، له ڕێگه‌ی فێربوونی زمانی دووه‌مه‌وه ده‌بێت" که ئه‌مه‌ش کارێکی پێویسته و ده‌بێت قوتابیانمان فێری زمانی دووه‌م بکه‌ین چونکه کتێبخانه‌ی کوردی، له‌و باره‌یه‌وه هه‌ژاره".