ڕوون كردنهوهيهك بۆ ڕای گشتی و قوتابيان و خوێندكارانی پێشكه‌شكار بۆ زانكۆ ئه‌هليه‌كان
به پێی ڕێنماييه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژينه‌وه‌ی زانستی سه‌باره‌ت به وه‌رگرتن له زانكۆی ئه‌هلی:
- پێويسته زانكۆ ناو و فۆڕمی پێشكه‌شكاران و پلانی وه‌رگرتن بۆ وه‌زاره‌ت بنێرێت بۆ ووردبينی و په‌سه‌ند كردن
- له وه‌زاره‌ته‌وه به‌پێی پلانی وه‌رگرتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانكۆكه، بڕيار له‌سه‌ر ژماره و ليستی ناوی قوتابيانی وه‌رگيراو ده‌درێت، وه فه‌رمانی وه‌زاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رده‌چێت.
- دوای ئه‌وه زانكۆ ناوی وه‌رگيراوان ڕادهگهيهنێت و ده‌ست به ده‌وامی پۆڵی يه‌كه‌م ده‌كات.
- زانكۆ بۆی نيه كه به بێی فه‌رمانی وه‌زاری قوتابيان وه‌ربگرێ وهيان ده‌رگای ده‌وام كردن بكاته‌وه.
ئه‌و ڕێنماييه له لای سه‌رجه‌م زانكۆ ئه‌هليه‌كان ڕوون و ئاشكرايه و به چه‌ندين نوسراويش جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ند بوونيان كراوه‌ته‌وه. هيچ جۆره لادانێك له ڕێنمايی حكومه‌ت له هيچ زانكۆيه‌ك قه‌بوڵ ناكرێ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه سه‌رۆكايه‌تی زانكۆ به‌ر پرسيار ده‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كان.