رۆژى یه‌كشه‌ممه 23/5/2010 به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به‌ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى فه‌رمانبه‌ران، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له دیوانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌چاودێرى كارمه‌ندانى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر، خولێكى ئاگركوژێنه‌وه‌ى بۆ 39 فه‌رمانبه‌رى وه‌زاره‌ت و زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆى هه‌ولێرى پزیشكى و ده‌سته‌ى ته‌كنیكى هه‌ولێر رێكخست.
له خوله‌كه‌دا سیمینارێك پێشكه‌شكرا و رووناكى خرایه‌سه‌ر چۆنییه‌تى كوژاندنه‌وه و كۆنترۆڵكردنى رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له دام و ده‌زگاكانى سه‌ر به حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ش به ئامانجى پارێزگاریكردنى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى گیانی فه‌رمانبه‌ران پاراستنی سامانی گشتی.
دواتر له‌لایه‌ن رێكخه‌رانى سمینارهكهوه، كۆمه‌ڵێك وێنه و گرته‌ى ڤیدیۆیی نمایشكران و بڕیاره له‌كۆتای خوله‌كه‌شدا بڕوانامه‌ى ده‌رچوون به‌سه‌ر به‌شداربووان دابه‌ش بكرێت