ئەنجومەنى وەزارەت
وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان ئەنجومەنێکى ڕاوێژکارى هەیە کە وەزیر سەرۆکى ئەنجومەنەکەیە لە کاتى ئامادەنەبوونى وەزیر، بریکارى دێرینى وەزارەت سەرۆکایەتى ئەنجومەنەکە دەکات.
ئەم ئەنجومەنە پێک دێت لە وەزیرو هەردوو بریکار،ڕاوێژکارەکان،بەرێوەبەرە گشتیەکان لەگەڵ شارەزا یان پسپۆر کە وەزیر لەناوخۆى وەزارەت یان دەرەوەى وەزارەت دیارى دەکات.
هەر بەپێی یاساى وەزارەت کە لە پەرلەمانى کوردستان بە یاساى ژمارە (12)ی ساڵی 2010 ى یاسای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی کوردستان ـ عێراق
ناسراوەودەنگى لەسەردراوە بەم جۆرە باسى ئەنجومەنى وەزارەت دەکات.
ماددەى چوارەم: وەزات ئەنجومەنێکی راوێژی هەیە و پێک دێت لە:
یەکەم: وەزیر: سەرۆک
دووەم: هەردوو بریکارى وەزارەت ـ ئەندام، لە حاڵەتی ئامادە نەبوونی وەزیر، بریکاری دێرینی وەزارەت سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە دەکات.
سێیەم: راوێژکاران ـ ئەندام.
چوارەم: بەرێوبەرانی گشتی وەزارەت ـ ئەندام
پێنجەم: هەر شارەزا یان پسپۆرێک کە وەزیر لە ناوخۆی وەزارەت یان دەرەوەى هەڵیدەبژێرێت، بەبێ ئەوەى مافی دەنگدانی هەبێت
روونکردنەوەیەک لە وەزیرى رۆشنبیرى و لاوانەوە
ماوەیەکە لە ژمارەیەک کەناڵى ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا و لە لایەن چەند پەرلەمانتار و رۆژنامەنوسەوە,هەواڵى ئەوە دووبارە دەکرێتەوە کە گوایە وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان , پرۆژە یاسایەکى ئامادەکردووە بۆ باج خستنە سەر بینینى تەلەفزیۆنەکان , ئەوەش بارگرانى دروست دەکات بۆ کەناڵەکانى تەلەفزیۆن و هاووڵاتیان.
لێرەوە من ڕایدەگەیەنم کە دواى بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بۆم دەرکەوت کە ئەم هەواڵە ڕاست نییە, سەربارى ئەوەش هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە نەک لە چوارچێوەى یاسا‌و رێنماییەکان هەوڵى جدى دەدەین بۆ فەراهەمکردنى کەشێکى گونجاو بۆ کارى ڕاگەیاندن و خزمەتکردنى هاوڵاتیان.
لەهەمانکاتدا هەر یاسا‌و ڕێنماییەکى تازە کە پێویست بێت دەربکرێت بەبێ ڕاوێژ‌و گفتوگۆى کراوە لە گەڵ ڕۆژنامەنوسان و سەندیکاى رۆژنامەنوسان و لیژنەى رۆشنبیرى لە پەرلەمانى کوردستان بڕیارى لێنادەین .
ئێمە خزمەتکردن و کار ئاسانى و ڕێکخستنى کارى ڕاگەیاندن بە ئەرکى خۆمان دەزانین , ئەوەش ئامانجى گشتى ئێمە.
حەمەى حمە سەعید
وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان
٢٠١٩/٧/٢٥
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان: پێشوازی له پارێزگاری هه‌ولێر كرد
ئەمرۆ سێ شه‌ممه ٢٣⁄٧⁄٢٠١٩ بەڕێز (حه‌مەی حه‌مە سعید) وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە دیوانی وەزارەت , بەئامادەبوونى (د.سالار عوسمان ) بریکارى وەزیرى رۆشنبیرى و (خلیل عبدوڵڵا) بەرێوەبەرى گشتى دیوان , پێشوازیان لە بەرێزان(نەوزاد ھادی) پارێزگاری ھەولێر و (تاھیر عه‌بدوڵڵا ) جێگری پارێزگار کرد کە بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی وەزارەتیان کردبوو.
له دیدارێكدا وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان تیشكی خسته‌ر سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت له كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه ده‌بێت سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به‌رنامه‌ی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاماده بكه‌ن بۆ چوار ساڵی داهاتوویان ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له رێگه‌ی پلان و كارنامه‌یه‌كی تۆكمه بتوانێت گرنگی زیاتر به بواره‌كانی رۆشنبیری و هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی و وه‌زرشی و لاوان بدات .
ئوەزیرى رۆشنبیرى ئەوەشی خسته‌ڕوو : لاوان سه‌رمایه‌كی مرۆیی گرنگن، بۆیه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به بایه‌خه‌وه كار له‌سه‌ر لاوان ده‌كات به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی پاڵپشتیه‌كی به‌هێزی به‌هره و تواناكانیان بێت ، لە پێناو ئەم ئامانجە پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و چالاكی و پرۆژانه‌ی بۆ خزمه‌تی لاوه‌كانمان ئه‌نجام ده‌درێن .
لای خۆشیانه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر و جێگری پارێزگار پیرۆزبایی ئه‌ركه تازه‌كه‌یان له وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان كردوو هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌ڕێزیان خواست ، دووپاتی پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگیان كرده‌وه له جێبه‌جێكردن و سه‌رخستنی پلان و كارنامه‌ی وه‌زاره‌ت له داهاتوودا .
وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی کرد لە (چۆی کوانژین ) کونسوڵی گشتی کۆریای باشور.
ئەمرۆ بەرێز (حمەی حمە سعید) وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە (چۆی کوانژین ) کونسوڵی گشتی کۆریای باشور ،کە بە مەبەستی پیرۆزبای سەردانی وەزارەتی کردبوو ، لە میانی سەردانەکەی وێرای پیرۆزبای ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داھاتوویدا.
ھەرلەمیانی کۆبونەوەکە جەخت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە بە تایبەت ئەنجامدانی چالاکی ھاوبەش لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و ھونەری و کلتوری و فەرھەنگی بە ئامەنجی سود وەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتی کۆریای باشور بەهێزکردنی پەیوەندییەکان نێوان ھەردوولا.
2019/7/23