FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks

بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر - هەولێر (16)

بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر - هەولێر
ھونەرمەند عەدنان کەریم بەم پاییزە دیاری بۆ هێناوین
 
رۆژی چوارشەمە کاتژمێر ١١ی بەیانی٢٧ی نۆڤێمبەری ٢٠١٩لە هۆڵی چالاکیی قوتابخانەکان لە هەولێر، لە خزمەت میوان و ھاوڕێیەکی زۆر ئازیزدا دەبین، کە ئەویش هونەرمەند (عەدنان کەریم)ە. ئەم هونەرمەندە خاوەن دەنگ و سەدا ناوازەیە، کە هەوادار و گوێگری گەلێ زۆری هەیە و بەرهەمەکانی لەسەر ئاستی کوردستاندا لە هەرە دیار و ناوازەکانن، خۆی و دوایین سیدییە نوێیەکەی تەشریف دێنێتە هەولێر و هەمووانمان وەک دەروێش لە دەوری بازنەی زیکرە پڕ زەڵاڵەکەی کۆدەکاتەوە و وەک چۆن لەمەوپێش بە ئاوازی دڵڕفێن و دەنگی زەڵاڵی خۆی هۆگر و سەرمەست کردووین، ئەمجارەشیان بە هەگبەی پڕ دیارییەوە دێت و سیدییەکەی بڵاو دەکاتەوە.. ئێمەش کە تامەزرۆی ئەو دەنگ و سەدا رەسەنەین، ئەو رۆژە پێکەوە لە خزمەتی ئەو میوانە رەزا شیرنەدا دەبین و لە ئێستاوە پێی دەڵێین بەخێر بێیت کاک عەدنان بۆ ماڵەکەی خۆت، بۆ شاری هەولێری شەکرە شار.
 
فەرهەنگ غەفور
بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری وهونەری هەولێر
۲٥؍۱۱؍۲۰۱۹
 
 
 
 
رۆژى سێ شەمە (١٩-١١-٢٠١٩)، لە درێژەی چالاکییەکانی دووەمین فیستیڤاڵی کوردستان بۆ موزیک و گۆرانی، کە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر/ بەشی هونەرەکانی موزیک لەژێر دروشمی (موزیک و گۆرانی.. دەنگێک بۆ نیشتمان) ساز و ئامادەی کردووە، هەر سێ گرووپی میوان لە (سلێمانی، باکوور، رۆژهەڵات) بەشدارییان کرد.
سەرەتا (تیپی مۆسیقای لوڕ) لە سلێمانی نمایشی کارە هونەرییەکانی خۆیان کرد و چەندین پارچە موزیک و گۆرانییان پێشکەش کرد و ئەم ئێوارەی پاییزیان پڕ دەنگ و ئاواز کرد. ئینجا بەڕێز (جەبار یاوەر) ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، لەجیاتی تیپی مۆسیقای لوڕ لە سلێمانی، چەپکەگوڵێکی پێشکەش بە بەڕێز (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر کرد، لەبەرامبەر رۆڵیان لە ئەنجامدان و سەرخستنی ئەو فیستیڤاڵ و کارە بەردەوامانەی بێ پسانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر پێشکەشی دەکات.
دوابەدوای ئەوان، (گرووپا ئاوازا سەرحەدێ) لە باکوور، بە چەندین نمایشی موزیک و گۆرانی هۆڵەکەیان پڕ کرد لە رەسەنایەتی و بووە جێی سەرسامیی ئامادەبووان. لە دوایین بڕگەشدا، (تیپی مۆسیقای رۆناک) کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە تەشریفیان هێناوە، بە چەپکێ ئاواز و گۆرانیی ناوازە بەشدارییان کرد و دووەم رۆژی دووەم فیستیڤاڵەکەیان پڕ شەوق و شادمانی کرد.
شایانی باسە کە دووەمین فیستیڤاڵی کوردستان بۆ موزیک و گۆرانی، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر/ بەشی هونەرەکانی موزیک لە هەولێر بەڕێوەدەچێ و سبەی چوارشەمە (٢٠ی١١ی٢٠١٩) کۆتا رۆژی فیستیڤاڵەکەیە و چەندین گرووپی دیکەی هونەری بەشدار دەبن و بەرهەمەکانیان نمایش دەکەین، بەتایبەت (گرووپی موزیکی هەولێر) سەر بە بەشی هونەرکانی موزیک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر.
 
فۆتۆ: سەردار قادر
 
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر
وه‌زیرى رۆشنبیرى ولاوان:
گۆرانى یه‌كێك له‌ ئامرازه‌كانى مقاوه‌مه‌و مانه‌وەمان بووە.
به‌ مه‌به‌ستى گرنگى دانى زیاتر به‌ هونه‌رمه‌ندان و هونه‌رى گۆرانى ئه‌مرۆ2019/11/18 ئاماده‌بونى به‌رێز(حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دكتۆر (سالار عوسمان)بریكارى وه‌زاره‌ت،دكتۆر(فرسه‌ت سۆفى)پارێزگارى هه‌ولێرو ژماره‌ێك له‌ به‌رپرسانى حزبى و حكومى و هونه‌رمه‌ندان وهونه‌ردۆستان به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ولێر،به‌شى میوزیك و گۆرانى له‌ژێر دروشمى
(میوزیك و گۆرانى ده‌نگێك بۆ نیشتیمان)دووه‌م ڤیستیڤاڵى كوردستان بۆمیوزیك و گۆرانى سازكرد.
سه‌ره‌تاى ڤیستڤاڵه‌كه‌ش چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كران.
وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوانیش له‌میانى وتاره‌كه‌یدا له‌ ڤستیڤاڵى كوردستان بۆ میوزیك و گۆرانى رایگه‌یاند(كلتورى هونه‌رى میوزیك و گۆرانى یه‌كێك له‌ ئامرازه‌كانى مقاوه‌مه‌و مانه‌وه‌ى ئێمه‌ بووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ى كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌رمان له‌ لایه‌ن دوژمنانمان،وتى كورد به‌ میوزیك و گۆرانى ره‌سه‌نى خۆى جگه‌ له‌وه‌ى جوانى و سۆزى به‌خشیوه‌ به‌ژیان ره‌سه‌نایه‌تى خۆشى پاراستووه‌ و له‌ده‌ستى نه‌داوه‌،هه‌ربه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌رگرى له‌ جینۆساید و سرینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى خۆى كردوه‌،وتیشى هه‌رچه‌نده‌ میوزیك بۆخۆى زمانێكى جیهانیه‌ به‌ڵام لاى هه‌رگه‌ل و نه‌ته‌وه‌ێك تایبه‌ت مه‌ندى خۆى هه‌یه‌ له‌م بواره‌،ئێمه‌ى كوردیش له‌م بواره‌ خاوه‌نى گه‌نجینه‌ و سامانێكى گه‌وره‌و فراوان و به‌رچاوین هونه‌رمه‌ندانى ئێمه‌، ئه‌مه‌یان له‌سه‌رده‌مه‌ جیاجیاكان به‌تێپه‌ربونى مێژو به‌رهه‌مهێناوه‌).
پاشان هه‌ریه‌ك له‌ گروپى مۆسیقاى كۆماسه‌ربه‌خۆبوونى رۆژئاواى كوردستان و تیپى مۆسیقاى كه‌ركوك به‌رهه‌مه‌ میوزیك و گۆرانیه‌كانیان پێشكه‌ش كرد.
شایه‌نى باسه‌ هه‌رله‌م ڤیستڤاڵه‌ خه‌ڵاتى لۆگۆى زێرین له‌لایه‌ن وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان به‌خشرایه‌مامۆستا وریا ئه‌حمه‌د هونه‌رمه‌ند و میوزیكژه‌ن.
ڤیستڤاڵى كوردستان بۆ میوزیك و گۆرانى له‌ رۆژانى 19-20ى ئه‌م مانگه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت و تیایدا هه‌ریه‌ك له‌ (گروپى مۆسیقاى هه‌ڵه‌بجه‌،تیپى مۆسیقاى روناك -رۆژهه‌ڵات،گروپى ئاوازا سه‌رحه‌دێ -باكور،تیپا روبادیا میوزیكێ-دهۆك،گروپى میوزیكى هه‌ولێر)به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن.
وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان : پیشانگاى ئه‌ڤین له‌ سیمفۆنیاى ره‌نگه‌كاندا كرده‌وه‌.
سه‌رله‌ به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه‌ 2019/11/4 به‌رێز(حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان به‌یاوه‌رى (فه‌رهه‌نگ غه‌فور)به‌رێوبه‌رى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ولێر له‌ هۆڵى میدیا پیشانگاى شێوه‌كارى (ئه‌ڤین له‌ سیمفۆنیاى ره‌نگه‌كاندا)ى هونه‌رمه‌ند (دكتۆرعه‌لى حوسێن)كرده‌وه‌، ئەم پیشانگایە لە چوارچێوەی کارو چالاکیەکانی وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان، به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ولێر،به‌رێوبه‌رایه‌تى هونه‌رى شێوه‌كارى هەولێربوو،ئەم پیشانگایە چه‌ندین تابلۆى جۆراوجۆرى شێوه‌كارى له‌خۆ گرتبوو، دواى بینینى تابلۆكان وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان ده‌ست خۆشى له‌ هونه‌رمه‌ند كرد،هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامى بۆ خواست له‌ كاره‌كانیدا.
شایه‌نى باسه‌ هونه‌رمه‌ند عه‌لى حوسێن تا ئێستا 14 پیشانگاى تایبه‌تى كردۆته‌وه‌ و به‌شدارى 40 پیشانگاى هاوبه‌شى ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌شى كردوه‌.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان خەڵاتی هونەرمەند حەسەن گەرمیانی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ ۲۰۱۹/۷/۲۹ لە هەولێری پایتەخت بەئامادەبوونی بەڕێز (حەمەی حەمەسەعید)وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ،بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەری هەولێر ڕێوڕەسمێکی شایستەی بۆ هونەرمەند (حەسەن گەرمیانی) سازکرد ، کەتێیدا وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان خەڵاتی ئاڵتونی بەخشییە هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمان .
حەسەن گەرمیانی دەنگێک لێوان لێو لەبەرائەت و ئازارێک بۆ نیشتمان. پیاوێک شانبەشانی هونەری گۆرانی تێکۆشەر وخەباتگێڕێکی نەتەوەکەمان بووە ،خەڵات وڕێزلێنان پێزانینێکە بۆ ئەرک وماندوبوونی ئەو هونەرمەندە ،لەوسۆنگەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوان بەئەرکی خۆی دەزانێت ڕێز لەهونەرماندان بگرێت و گوڵی وەفاو پێزانین بدات لەیەخەی تەمەنی پڕئەزموون و خزمەتیان .

رۆژ دووشەمە ٢٢-٧-٢٠١٩ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری
(گەلەری میدیا)، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر, ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، چواردەمین پیشانگای تایبەتی هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (فارس سەعدی) لەژێر ناونیشانی (سەمای رەنگ و شێوە) و بە راوەستانی دەقیقەیەک بۆ هونەرمەند و ئەدیب و رۆژنامەنووس (فەرید زامدار) کرایەوە, کە شەوی رابردوو بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ئەو پیشانگا تایبەتە فۆتۆگرافەریە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر جێبەجێ کراوە و تیایدا هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (فارس سەعدی) چەندین وێنەی جوان و دەگمەنی لە سروشت و ژیانی کوردەواریدا گرتوون و نمایشی کردن.
بەمەش بووە جێی سەرسامی و ئارامی ئامادەبووانی پیشانگایەکە.
 
 
ڕاگەیاندنى بەرێوەبەرایەتى رۆشنبیرى و هونەرى هەولێر
فۆتۆ: میران سیروان چاوبەخاڵ
فۆتۆ: سردارقادر

رۆژی پێنج شەمە (١٨-٧-٢٠١٩) لە هۆڵی رۆشنبیریی هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (د.سالار عوسمان) بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولیر و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و هونەرمەندان و رۆشنبیران و کەسایەتییەکانی هەولێر و کۆیە، چوارەمین کۆنسێرتی (هاوڕێیانی ئارامی رۆح)ی کۆیە پێشکەش کرا. 

لە کردنەوەی کۆنسێرتەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی رۆشبیرى وهونەرى هەولێر وتەی بەخێرهێنانی پێشکەش کرد و ستایشی رۆڵی هونەرمەندانی کۆیەی کرد، لە بواری هونەردا، هیواشی خواست ئەم کۆنسێرتە مایەی ئاسوودەیی ئامادەبووان و گوڕ و تینێکی تازەش بێ بۆ ئەم گرووپە هونەرییە.
ئینجا سەرپەرشتیاری گرووپەکە لە وتەیەکیدا سوپاسی ئامادەبووانی کرد بۆ گوێگرتن لەم کۆنسێرتەی موزیک و گۆرانی و هیواشی خواست لایەنی پەیوەندیدار هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری هونەرمەندان بێ و ئەم ئێوارە کۆنسێرتەش مایەی رەزامەندیی ئامادەبووان بێ.
ئینجا کۆنسێرتەکە بە چەندین گۆرانی و پارچە موزیکەوە دەستی پێکرد.
دواتر لەلایەن بەڕێز (د. سالار عوسمان) بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری ولاوان مۆڵەتی فەرمیی کارکردن بە گرووپەکە درا وە هەروەها لەلایان بەریز( د. وەلی مەحموود) سەرۆکی زانکۆی کۆیەش رێزلێنان پێشکەش بە گرووپەکە کرا.

شایانی باسە کە بەشی رۆشنبیری و هونەری کۆیە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ئەم چوارەمین کۆنسێرتەی هونەرمەندانی کۆیەی ساز کردبوو.

راگەیاندنى : ب.گشتى رۆشنبیرى و هونەرى هەولێر
فۆتۆ: رەوا نەجات، لانە نەوزاد، هانا سلێمان

گەڕان بەدوای خۆردا
رۆژى دووشەمە (١٥-٧-٢٠١٩) لە هۆڵی میدیا لە هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی بەشی هونەری شێوەکاری، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتیمان و (سەلیم گەردی) جێگری بەڕێوەبەری گشتیمان و ژمارەیەک لە بەرپرس و کەسایەتی و هونەرمەندان ، نۆیەمین پیشانگای شێوەکاریی تایبەتی بۆ هونەرمەند (سامان ئەبوبەکر)ی
لەژێر ناونیشانی (گەڕان بەدوای خۆردا) کردەوە، کە تیایدا هونەرمەند چەندین تابلۆی رەنگینی خۆی نمایش کردبوون و بوونە جێی تێڕامان و سەرنجی ئامادەبووان.
 
فۆتۆ: سەردار قادر
 
 
هەولێر : بەوێنە رۆژى هەینى ١٢/٧/٢٠١٩ له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا هونه‌رمه‌ندی گەورە (عه‌دنان كه‌ریم ) كۆنسێرتێكی موزیک و گۆرانی ساز كرد
فۆتۆ: سەردار قادر
 
رۆژى ٦/٧/٢٠١٩ بەرێز د سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بە یاوەری مەسعود مستەفا بەڕێوەبەری یاسایی و گۆران حوسێن بەڕێوەبەری سەنتەر و تیپەکان سەردانی ماڵی هەریەک لە ڕۆژنامەنووس و ئەرشفیسازی بەنێوبانگ مومتاز حەیدەری، نووسەری بەنێوبانگ محمد کەریم نانەوا و فەرمانبەری دیونی وەزارەت ئازاد حوسێن کرد و لە هەواڵی تەندروستیانی پرسیەوە.
بریکاری وەزارەت، جگە لەوەی هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن، بەڕێزەوەیەیش هەوڵ و خزمەت و بەخششەکانیانی بەرز نرخاند .
 
رۆژى سێ شەمە (٣٠-٤-٢٠١٩) لە سەر قەڵای هەولێر، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە هاوکاریی (گرووپی هاوڕێیانی هونەر)، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (خالد دۆسکی) وەزیری رۆشنبیری و لاوان، (ئومێد خۆشناو) سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان، (تاهیر عەبدوڵا) جێگری پارێزگاری هەولێر، (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و کەسایەتییەکان و هونەرمەندان، کەرنەڤاڵی (رەنگ لە کولتوور و هونەر)دا لەسەر قەڵا بەڕێوە چوو.
لەمیانى چالاکییەکاندا ڤیستیڤاڵدا کۆنسێرتێکی موزیک و گۆرانی لەلایەن گرووپی موزیکی کەرکووک و بەشداریی هونەرمەندی دەنگخۆش (سابیر کوردستانی) پێشکەش کرا.
هەر لە کەرنەڤاڵەکەدا پیشانگایەکی فۆتۆگرافەری بۆ هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (سەردار قادر) لەلایەن وەزیری رۆشنبیری و لاوان کرایەوە، کە تیایدا لە رێی زوومی کامێراکەیەوە مێژووی دوێنێی قەڵای هەولێری دەگێڕایەوە. هەر بەو بۆنەیەشەوە کوراسەیەکی پڕ وێنەی قەڵای هەولێری چاپ و بڵاو کردەوە.
ئەمە و لە کەرنەڤاڵەکەدا پیشانگای کاری دەستڕەنگی بۆ (لاوە عومەر) و کۆمەڵێک خاتوونی دیکەی دەستڕەنگین کرایەوە، هەروەها نمایشێکی گرووپی موزیکی سەرشەقام بو قوتابییانی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر و گۆرانی و موزیکی کوردی بۆ کۆمەڵێک هونەرمەندی لاو پێشکەش کرا، هەر لەو چالاکییەکەدا پێشانگای هاوبەشی شێوەکاری بو قوتابییانی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر خرایە بەر دیدەی بینەر و ئامادەبووانەوە. بەمەش کەرنەڤاڵەکە رەونەقی دایەوە و بووە جێی خۆشحاڵی و رەزامەندیی ئامادەبووان.
 
فۆتۆ: لانە نەوزاد
 
بێکەس حمە قادر: (دەمەوێ لە نێو دەستەکانى تۆدا بمرم)
 
رۆژى ٢٣/٤/٢٠١٩ دواین بەرهەمى شیعرى شاعیرى هەست ناسک (بێکەس حمە قادر) بڵاوکراویەوە .
مەراسیمى بڵاوکردنەوەى کتێبى شیعرى(ده‌مه‌وێ له‌ نێو ده‌سته‌كانى تۆدا بمرم ) به‌ ئاماده‌بوونى وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان بەرێز (خالید دۆسکى) و ژماریەکى بەرچاو لە رۆشنبيران و نووسه‌ران و خوینەرانى شیعرەکانى شاعیر (بێکەس حمەقادر) له‌ هوتێل چوار چرا به‌ ڕێوه‌چوو.
لەهەمان کاتدا ژمارەیەک خەلاتى ڕێزلێنان لە کەسانى چالاک لە ناو کۆمەڵگا لە لایەن شیعر بەخشرا.
 
الصفحة 1 من 2

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.