د. سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ڕوژی 2019/9/4 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیزی و هونەری هەولێری کرد و لەلایەن فەرهەنگ غەفور بەڕێوەبەری گشتی بەگەرمی پێشوازی کرا و لە دیدرێکدا باس لە بزاڤە کلتورییەکان کرا ، تایبەت لە وەرزی داهاتووی وەزارەت .
پاشان بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان سەردانی بەشی هونەرە میللییەکانی هەولێری کرد و لەلایەن بەدرەدین بابەکر بەڕێوەبەری تیپەکە و ستافی بڕێوەبەرایەتییەکە پێشوازییەکی گەرمی لێ‌کرا .
دواتر بریکاری وەزارەت تیپی هونەرە میللییەکانی لەکاتی پرۆڤەدا بەسەر کردەوە و دەستخۆشی لێکردن.
لەپەراوێزی ئەو بەسەرکردنەوەیەدا بەڕێوەبەری تیپی هونەرە میللییەکان تابلۆیەک، کە گوزارشت لە هەڵپەڕکێی کوردی دەکات پێشکەش بە د سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی کرد.
بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری پێشوازی لەجێگری کونسوڵی وڵاتی چین کرد
رۆژی سێ شەممە 2019/8/27 لەدیوانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بەڕێز د.سالار عوسمان بریکاری وەزارەت پێشوازی لە جێگری کونسوڵی کۆماری چین و شاندی یاوەری کرد، لەدیدارەکەدا کە نامق هەورامی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەت و ئەڤین بەهجەت بەرپرسی بەشی راگەیاندنی وەزارەت ئامادە بوون.
سەرەتا بریکاری وەزارەت بەخێرهاتنی بەڕێز وانگ خوهۆنگ جێگری کونسوڵی چین ی کرد‌و هیوای سەرکەوتنی بۆخواست، دواتر وانگ خۆهۆنگ سوپاسی ئەو پێشوازیەی کرد‌و بەگرنگییەوە باسی رۆڵی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی کرد، هیوای خواست لەسێکتەری رۆشنبیری و لاوان‌دا زیاتر پەرە بەپەیوەندییەکان بدرێت وەک تەواوی سێکتەرەکانی دیکە لەنێوان هەردوو گەلدا.
بریکاری وەزارەت پشتیوانی وەزارەتی بۆ کار‌و پڕۆژەی هاوبەش نیشاندا و هیوای خواست پەیوەندییە کلتوورییەکانی نێوان گەلی کوردستان و چین زیاتر گەشە بسەنن.
لەکۆتایی دیدارەکەدا جێگری کونسوڵی چین دیاری کونسوڵخانەکەی پێشکەش بەبریکاری وەزارەت کرد ، کەنموونەی کارێکی دەستی وڵاتی چین بوو، لای خۆیەوە بەڕێز د. سالار عوسمان سوپاسی بەڕێز وانگ و کونسوڵخانەی چین ی کرد.
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانەوە:
دوای بڵاوبوونەوەی گۆرانی و کلیپی خاتوونی ھونەرمەند( ماریا ھەورامی)، دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا ، بە تایبەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و میدیاکان، لێرەدا مەبەستمانە جەخت لەو راستیە بکەینەوە کە کەلتووری ھونەرو گۆرانی ووتن لەکۆنەوە مۆرکی ناسراوو دێرینی کورد بووە و یەکێک لە میللەتە دێرینەکانی ناوچەکەیە کە دەوڵەمەندە بەھوونەری گۆرانی و کۆی کایەکانی تری ئەو بوارە.
ئەوەی جێگەی ھەڵوەستە لەسەر کردن و تێڕامانە و مایەی نیگەرانیە قسە پێ ووتن و ناوزڕاندنی ئەو خاتوونە بوو لەلایەن مامۆستایەکی ئاینییەوە و بەناوی دین و لەپەنای دینەوە ، بەزمانێک کەلەکەسێکی ئاسایی و ھەرزەکارێک ناوەشێتەوە، نەک مامۆستایەکی ئاینی کەلەسەر مینبەری مزگەوتدا وتار لەبارەی رەوشت بەرزی بڵێتەوە.
لەکاتێکدا خودی گۆرانیەکە ھیچ وشەو وێنەیەکی تێدا نەبوەو نییە کەناکۆک بێت بە کەلتوری گۆرانی کوردەواری.
بۆیە ئێمە لەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە ئەرکی سەر شانی خۆمانی دەزانین کە پاڵپشت و داکۆکیکاری ھونەرمەندان و زامنی پاراستنی مافەکانیان بین لەچوارچێوەی یاساکان ، ھەر لەم روانگەیەشەوە پشتگیری تەواوی ھونەرمەند ماریاھەورامی و تەواوی ھونەرمەندان دووپات دەکەینەوەو داواش لە وەزارەتی ئەوقاف و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی بەرێز دەکەین رێگە نەدەن بەھەر بیانوویەک و لەژێر ھەر پاساوێک بێت سووکایەتی بە ھونەرمەندان بکرێت و ووشەی نەشیاوو ناوزراندن بەکاربھێنن.
کەئەم کارە بەرلەھەرشتێک ناکۆکە بەئاینی پیرۆزی ئیسلام و یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان.
فەرھەنگ گۆمەشی
ووتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
٢٠١٩/٨/١٧
سلێمانی :کلتوری کوردی و کۆری
ئاوێتەی یەکبوون
سەرلە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٠١٩/٨/٥ بەئامادەبوونی بەڕێزان (حەمەی حەمەسعید) وەزیری ڕۆشبیری ولاوان ، پارێزگاری سلێمانی وکونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان ، بەرپرسانی حکومی وحزبی ، چین و توێژە جیاوازەکان لەشارەکە.
فیستیڤاڵی ساڵانەی هەرێمی کوردستان و کۆریای باشور بەرێوەچوو.
فیستیڤاڵەکە لەلایەن کۆمەڵگای پەروەردەیی کوردستانەوە بەهاوکاری کونسڵخانەی کۆریای باشور لەهەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.
لەوتەیەکدا بەڕێز وەزیر ڕۆشنبیری:
سوپاس و پێزانینی گەل و حکومەتی ھەرێمی کوردستانی ئاڕاستەی گەل و حکومەت کۆریای باشور کرد.
وەزیری ڕۆشنبیری : ھیوای خواست پەیوەندی دۆستانەی ھەردوولا زیاتر بەرەو پێش بچێت لەھەموو بوارەکاندا.
دواتر چەند چالاکیەکی هونەری وکلتوری و وەرزیشی لەلایەن گروپە کوردی و کۆرییەکان نمایش کرا.
چراکانی نیشتمان
سوڵتانی شیعری نوێی كوردی
شێركۆ بێكه‌س شاعیرێكی گه‌وره‌ی كوردستانه‌وبه‌سوڵتانی شیعری نوێی كوردی ناو ده‌برێ، شوێن په‌نجه‌ی به‌نوێكردنه‌وه‌ی شیعری كوردییه‌وه دیاره، خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به بواری شیعر‌و ئه‌ده‌ب‌و كه‌لتووری كوردی كردووه.
رۆژی 2ی ئایاری 1940 له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه.
هه‌ر له‌منداڵییه‌وه خولیای شیعر‌و ئه‌ده‌ب بووه، له‌ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا یه‌كه‌م شیعری بڵاو كردۆته‌وه.
ساڵی 1968 یه‌كه‌م دیوانه شیعری به‌ناوی(تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست) له‌شاری به‌غدا به‌چاپ گه‌یاند.
ساڵی 1970 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك شاعیری تردا ره‌وتی روانگه‌یان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی شیعری كوردی راگه‌یاند.
له‌ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كانه‌وه تێكه‌ڵاوی دنیای سیاسه‌ت بووه‌و له‌شۆڕشه‌كانی كوردستاندا وه‌ك پێشمه‌رگه به‌شداری كردووه‌و هه‌رده‌م له‌ریزی گه‌له‌كه‌یدا بووه.
ساڵانی1986 تا1991 له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیاوه.
له‌یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی كوردستاندا بووه به‌په‌رله‌مانتارو هه‌ر له‌وخوله‌دا بووه به‌وه‌زیری رۆشنبیری.
ساڵی 1998 ده‌زگای چاپ‌و په‌خشی سه‌رده‌می دامه‌زراندو تا كۆچی دوایی سه‌رۆكی ده‌زگاكه بوو.
خاوه‌نی 30 كتێبه.
ساڵی 2009 هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی له دووتوێی 8000 لاپه‌ڕه‌دا چاپكران.
به‌هۆی رۆڵی دیار‌و ئه‌و خزمه‌ته گه‌ورانه‌ی له‌بواری شیعر‌و كه‌لتووردا پێشكه‌شی كردووه، ده‌یان خه‌ڵاتی ناوخۆیی‌و نێوده‌ڵه‌تی وه‌رگرتووه.دیارترینیان خه‌ڵاتی تۆخۆڵسكی بوو كه ساڵی 1987 له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی سویده‌وه پێی به‌خشرا.
به‌رهه‌مه‌كانی بۆ زۆربه‌ی زمانه زیندووه‌كانی جیهان وه‌رگێڕدراون.
رۆژی 4ی ئابی 2013 له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی سوید كۆچی دوایی كرد‌و له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی له‌پاركی ئازادیی شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا.
له ساڵڕۆژی ماڵئاوایی شێركۆ بێكه‌سی روناكبیر‌و شاعیری گه‌وره‌ی كوردستان، درود بۆ گیانی پاكی.