رێز له‌هونه‌رمه‌ندی مه‌قامبێژو گۆرانی بێژ ره‌مه‌زان گه‌رمیانی نرا
ئێواره‌ی رۆژى چوارشه‌ممه 24/7/2019، به ئاماده‌بوونی خانه‌واده کەى و به‌ڕێز (کاک بابه‌کر دڕه‌یی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی , هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان و جه‌ماوه‌رێکی زۆری سنوره‌که.
له‌ساڵیادی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان مامۆستا (عه‌لی مه‌ردان) به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شمان به‌هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی رووناکبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی یارستان کۆنسێرتی (ئاوازه‌ره‌سه‌نه‌کان)ی سازکرد.
له‌و کۆنسێرته‌دا هونه‌رمه‌ندان (خه‌نده که‌رکوکی ، که‌ریم جاف و ئیحسان زیره‌ک) به‌ده‌نگه به‌سۆزه‌کانیان ، له‌گه‌ڵ ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌رمه‌ندانی میوزیک ژه‌ن (حامید ژه‌نیار به که‌مان. رێبوار ره‌سوڵ به ئۆرگ و سه‌ڵاح وه‌ردی به عود) که‌شێکی هونه‌ری و ئاوازی ره‌سه‌نیان پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کرد و بوو به‌جێی دڵخۆشی و شادومانیان.
دواتریش له لایه‌ن به‌ڕێز بابه‌کر دڕه‌یی خه‌ڵاتی رێزلێنان پێشکه‌ش به‌خانه‌واده‌ی مامۆستای مه‌قام و هونه‌رمه‌ندی گه‌وره (عه‌لی مه‌ردان) و مه‌قامبێژ و هونه‌رمه‌ند (ره‌مه‌زان گه‌رمیانی کرا)، دواتریش
هونه‌رمه‌ند ره‌مه‌زان گه‌رمیانی به ده‌نگه به‌سۆزه‌ی چه‌ند به‌رهه‌مێکی هونه‌ری پێشکه‌شکرد .
عه‌لی مه‌ردان هونه‌رمه‌ند‌و مه‌قامبێژی کوردساڵی 1904 له‌گه‌ڕه‌كی ته‌كیه‌ی شێخ عه‌لی شاری كه‌ركوك له‌دایك بووه، ساڵی 1939 یه‌كه‌م مه‌قامی له‌ئیزگه‌ی كوردی به‌غدا وتووه، دواتر چه‌ندین گۆرانی‌و مه‌قامی له‌و ئیزگه‌یه تۆمار كردووه،24ی ته‌مووزی 1981 له‌ته‌مه‌نی 77ساڵیدا له‌شاری به‌غدا كۆچی دوایی كرد‌و ته‌رمه‌كه‌ی هێنرایه‌وه بۆ كه‌ركوك‌و له‌گۆڕستانی شێخ موحێدین به‌خاك سپێردرا
هەواڵ : بەشى راگەیاندنى بەرێوەبەرایەتى رۆشنبیرى چەمچەماڵ