FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks
karzan

karzan

Email: karzan.misha@gmail.com
رۆژى ٢٢/٧/٢٠١٩ لە هۆڵی ڕۆشنبیری مامۆستا ایبراهیم احمد لە فەرمانگەی وەرزش و لاوانی قەڵادزێ , بە بەشدارى ژمارەیەک گەنج و لاوى قەڵادزێ خولی پلانی ستراتیجی بەڕێوەچوو.
شایانى باسە خولەکە لە لایەن ڕاهێنەری باوەڕپێکراو لەو ئەکادیمیای جیهانی GATQ مامۆستا (نەبەرد تالب )دەوترێیتەوە
 
وەزیری رۆشنبیری لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵى ئاسمانى (K24) ئاشکرای دەکات، سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرجەم وەزیرەکانی راسپاردوە، بۆ ئه‌وه‌ی لە ماوەی مانگێك دوای کۆبوونەوەی یەکەمی ئەنجوومەنی وەزیران، هه‌ر وه‌زاره‌تێك راپۆرتی خۆی تایبەت بە چاکسازی لە وەزارەتەکانیان ئاماده‌ بكه‌ن.
 
له‌مباره‌یه‌وه‌ محه‌مه‌د سه‌عید، وەزیری رۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: ئەو راپۆرتەی ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، لە چوارچێوەی هێڵە گشتیەکانی كارنامه‌ی کابینەی نۆیەم دەبێت.
 
له‌كاتێكیشدا هێڵە گشتیەکانی کارنامەی 4 ساڵی داهاتووی کابینەی نۆیەم له 13 بەش پێكهاتووە، یەکێك لە خاڵه‌كان رێکخستنەوەی کۆنفرانس، فيستيفاڵه‌ جۆراوجۆرەکانە، کە لە ناوخۆ و دەرەوە پێشتر ئەنجام دراون. ئیدریس رەمەزان، پسپۆڕى ئابووری دەڵێت: ئەم هەنگاوە لە دوو رووه‌وه‌ داهات بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات و دەبێتە ده‌رفه‌تێك بۆ رێکخستنەوەی کاروبارەکانی حکوومەت لە زۆربەی سێکتەرەکان.
 
هێڵە گشتیەکانی كارنامه‌ی کابینەی نۆیەم بەشێکی زۆریان لە چوارچێوەی چاکسازیە لە تەواوی جومگه‌ حکوومییه‌كاندا، بە تایبەت رێکخستنی کۆنفرانس، چالاکیە جۆراو جۆرەکان و ئیفاد کردنی شاندەکانی حکوومەت لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەڵام تا ئێستا دیار نیە، شێوەی رێکخستنەوەیان لە سەر چ بنەمایەك و چ پێوەرێك دەبێت.
بەمەبەستی پیرۆزبایی و هەماهەنگی و هاوکاری کردن لە بواری ڕۆشنبیریدا رۆژى
٢٠١٩/٧/٢١(سەنتەری بەرخودانی ڕۆشنبیری سیمێڵ) سەردانی بەڕێز (حەمەی حەمە سەعید) وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانیان کرد.
جەنابی وەزیر وێڕای دەست خۆشی و سوپاسی بۆ ئەرک و خزمەتیان لە ڕابردوودا لە بواری ڕۆشنبیری و وەرزشى ,هاوکات پشتیوانی وەزارەتی بۆ دوپات کردنەوەو ڕایگەیاند : ئەرکمان پاڵپشتى و خزمەتکردنى لاوان و گەنجانەو لە داهاتوودا کارەکان دەبینن کە بۆ زیاتر خزمەتکردن و پاڵپشتى گەنجان ئەنجام دەدرێن.
 
 
 
رۆژى ٢١/٧/٢٠١٩ , بەرێز (حمەى حەمە سەعید) وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان لە دیوانى وەزارەت, پێشوازى لە ژمارەیەک نووسەر و کەسایەتى سیاسی و ئەندام پەرلەمان و چین و توێژە جیاوازەکان , بەرپرس و بەرێوەبەرانى وەزارەت کرد.
هەر یەک لە بەرێزان ( ئارێز عبداللە) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و (د.عبداللە ئاگرین) نوسەرو سیاسەت مەدار و
(خەلیل عبداللە) پەرلەمانتاری خولی پیشوتری پەرلەمانی کوردستان ، بەمەبەستی پیرۆزبایی و دەست بەکاربوونی بەڕێز(حەمەی حەمە سەعید )وەک وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان, سەردانى وەزارەتیان کرد.
 
 
 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2019/7/21
بەڕێز( حەمەی حەمە سەعید) وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان , بەمەبەستى ئاشنابوون و لە نزیکەوە ناسینى فەرمانبەران , سەردانی بەشەکانی ناودیوانی وەزارەتی کرد.
لەمیانەی بەسەر کردنەوەکەیدا سوپاس و دەست خۆشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی کرد لە پاى ڕاپەراندنى کارەکانیان , هەروەها بەرێز وەزیرى رۆشنبیرى و ولاوان, داوایکرد بەرێوەبەرو فەرمانبەران بۆ لەمەو دوا زیاتر هەوڵ بدەن خزمەت بکەن و دلسۆزانەتر کارو ئەرکەکان راپەڕێنن .
هەر لەمیانى بەسەرکردنەوەکەدا لە نزیکەوە لە ئەرک و ڕۆڵیانى پرسی و بەوردی گوێ بیستی داواوکێشەو گیروگرفتەکان بوو.

رۆژی پێنج شەمە (١٨-٧-٢٠١٩) لە هۆڵی رۆشنبیریی هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (د.سالار عوسمان) بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولیر و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و هونەرمەندان و رۆشنبیران و کەسایەتییەکانی هەولێر و کۆیە، چوارەمین کۆنسێرتی (هاوڕێیانی ئارامی رۆح)ی کۆیە پێشکەش کرا. 

لە کردنەوەی کۆنسێرتەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی رۆشبیرى وهونەرى هەولێر وتەی بەخێرهێنانی پێشکەش کرد و ستایشی رۆڵی هونەرمەندانی کۆیەی کرد، لە بواری هونەردا، هیواشی خواست ئەم کۆنسێرتە مایەی ئاسوودەیی ئامادەبووان و گوڕ و تینێکی تازەش بێ بۆ ئەم گرووپە هونەرییە.
ئینجا سەرپەرشتیاری گرووپەکە لە وتەیەکیدا سوپاسی ئامادەبووانی کرد بۆ گوێگرتن لەم کۆنسێرتەی موزیک و گۆرانی و هیواشی خواست لایەنی پەیوەندیدار هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری هونەرمەندان بێ و ئەم ئێوارە کۆنسێرتەش مایەی رەزامەندیی ئامادەبووان بێ.
ئینجا کۆنسێرتەکە بە چەندین گۆرانی و پارچە موزیکەوە دەستی پێکرد.
دواتر لەلایەن بەڕێز (د. سالار عوسمان) بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری ولاوان مۆڵەتی فەرمیی کارکردن بە گرووپەکە درا وە هەروەها لەلایان بەریز( د. وەلی مەحموود) سەرۆکی زانکۆی کۆیەش رێزلێنان پێشکەش بە گرووپەکە کرا.

شایانی باسە کە بەشی رۆشنبیری و هونەری کۆیە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ئەم چوارەمین کۆنسێرتەی هونەرمەندانی کۆیەی ساز کردبوو.

راگەیاندنى : ب.گشتى رۆشنبیرى و هونەرى هەولێر
فۆتۆ: رەوا نەجات، لانە نەوزاد، هانا سلێمان

وەزیرى رۆشنبیرى ولاوان : پێشوازى لە بەرپرسانى حکومى و حزبى دەکات
 
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٠١٩/٧/١٨ به‌رێز( محمه‌د سه‌عید) وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان له‌ ئۆفیسى تایبەتى خۆى لە دیوانى وه‌زاره‌ت بەجیا پێشوازى له‌ بەرێزان (هه‌رێم كه‌مال ئاغا) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ,خاتوو (کوردە هاشم ) ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق,(نصراللەسورچی) ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد .
کە بە مەبەستی پیرۆزبایی و دەست بەکاربوونى بەرێزیان وەک وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان سه‌ردانى وه‌زاره‌تیان كرد ،له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌یاندا وێراى پەیامى پیرۆزبایى, هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ وەزیرى رۆشنبیرى خواست له‌ئەرک و کارەکانیدا.
هەر ئەمرۆ وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان لە نووسینگەى تایبەتى خۆى پێشوازى لە ژمارەیەک کەسایەتى و بەرێوەبەرو کارمەندانى وەزارەت کرد کە بەمەبەستى پیرۆزبایی سەردانی بەرێز(محمد سەعید) وەزیرى رۆشنبیرى و لاوانیان کردبوو.
وەزیرى رۆشنبیرى ولاوان : پێشوازى لە چین و توێژە جیاوازەکان دەکات
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٠١٩/٧/١٨ به‌رێز( محمه‌د سه‌عید) وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان له‌ دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازى له‌ (هه‌رێم كه‌مال ئاغا) ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ,خاتوو (کوردە هاشم ) ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کرد کە بە مەبەستی پیرۆزبایی و دەست بەکاربوون وەک وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان سه‌ردانى وه‌زاره‌تیان كرد ،له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌یاندا وێراى  پەیامى پیرۆزبایى, هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ وەزیرى رۆشنبیرى خواست له‌ئەرک و کارەکانیدا.
هەر ئەمرۆ وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان لە نووسینگەى تایبەتى خۆى پێشوازى لە ژمارەیەک کەسایەتى و بەرێوەبەرو کارمەندانى وەزارەت کرد کە بەمەبەستى پیرۆزبایی سەردانی بەرێز(محمد سەعید) وەزیرى رۆشنبیرى و لاوانیان کردبوو.
الصفحة 7 من 23

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.