بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر - هەڵەبجە (1)
هەڵەبجە ، پانێڵێک لەیادی تێپەڕبوونی ١٥٠ ساڵ بەسەر دانانی یەکەم قائیمقامی هەڵەبجە بەڕێوەچوو
بەچاودێری پارێزگاری هەڵەبجە ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە ، بەهاوبەشی کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجە ، بەدرووشمی هەڵەبجە وەک قەزایەکی دێرین ، لەیادی تێپەڕبوونی ١٥٠ ساڵ بەسەر دانانی یەکەم قائیمقامی شارەکە ، پانێڵێکی سازکرد
لە پانێڵەکەدا کە وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیبوو، چەند تەوەرێکی تایبەت بە چەمک و مێژوی شارەکەو ڕوی جوگرافی ناوچەکەباسکران و ئامادەبوانیش ڕاو سەرنج و پرسیارەکانیان خستەڕوو ، پاشان ڕونکردنەوەی پێویست لەبارەیانەوە درا.
لهكۆتایى پانێڵهكهشدا وهزیرى رۆشنبیرى خهڵاتى رێزلێنانى بهخشیه پانێڵستهكان و دهست خۆشى پێشكهش كردنى بابهتهكانى لێكردن.