روونکردنەوەیەک لە وەزیرى رۆشنبیرى و لاوانەوە
ماوەیەکە لە ژمارەیەک کەناڵى ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا و لە لایەن چەند پەرلەمانتار و رۆژنامەنوسەوە,هەواڵى ئەوە دووبارە دەکرێتەوە کە گوایە وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان , پرۆژە یاسایەکى ئامادەکردووە بۆ باج خستنە سەر بینینى تەلەفزیۆنەکان , ئەوەش بارگرانى دروست دەکات بۆ کەناڵەکانى تەلەفزیۆن و هاووڵاتیان.
لێرەوە من ڕایدەگەیەنم کە دواى بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بۆم دەرکەوت کە ئەم هەواڵە ڕاست نییە, سەربارى ئەوەش هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە نەک لە چوارچێوەى یاساو رێنماییەکان هەوڵى جدى دەدەین بۆ فەراهەمکردنى کەشێکى گونجاو بۆ کارى ڕاگەیاندن و خزمەتکردنى هاوڵاتیان.
لەهەمانکاتدا هەر یاساو ڕێنماییەکى تازە کە پێویست بێت دەربکرێت بەبێ ڕاوێژو گفتوگۆى کراوە لە گەڵ ڕۆژنامەنوسان و سەندیکاى رۆژنامەنوسان و لیژنەى رۆشنبیرى لە پەرلەمانى کوردستان بڕیارى لێنادەین .
ئێمە خزمەتکردن و کار ئاسانى و ڕێکخستنى کارى ڕاگەیاندن بە ئەرکى خۆمان دەزانین , ئەوەش ئامانجى گشتى ئێمە.
حەمەى حمە سەعید
وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان
٢٠١٩/٧/٢٥