لە بەر پێویستى ی بوونى وەزارەتێک کە بایەخ بە بوارى رۆشنبیرى , ڕاگەیاندن , بڵاوکردنەوە,هونەرو وەرزش و هەر کاروبارێک بدات کە پەیوەندیی بەم ئەرکە جۆراوجۆرانەوە هەبێ.
پەرلەمانى کوردستان بە یاسای ژمارە (١١)ى ساڵى (١٩٩٢) یاساى وەزارەتى رۆشنبیرى دەرکرد,
کە بەپێی یاساکە هەیکەلى وەزارەت و دام و دەزگانى ترى لەسەر بنەماى پێویستى ئەوکاتى بارودۆخى کوردستان بڕیارى دامەزراندنیان درا.
وەزارەتى رۆشنبیرى لە پێنج بەرێوەبەرایەتى گشتى و بەرێوەبەرایەتى گشتى دیوان پێکهاتبوو هەروەها جگە لەمانەش (١٧) حەڤدە بەرێوەبەرایەتى لە خۆ دەگرت لە کابینەى یەکەمى حکومەتى هەرێمى کورستان وەزارەتى رۆشنبیرى دامەزرا .
دوا بەدواى ئەو پەرەسەندنانەى کە لە بوارەکانى رۆشنبیرى بەشێوەیەکى گشتى و وەرزشى بە تایبەت ڕوویاندا لە هەرێمى کوردستان بۆ بەرەو پێش بردن و باشترکردنى کارەکان بەباش زاندرا کە بوارى وەزرشى بخرێتە چوارچێوەی وەزارەتێک و لەوەزارەتى رۆشنبیرى جیا بکرێتەوە بۆ ئەم مەبەستەش بە بڕیارى پەرلەمان و بە یاساى ژمارە (١٤)ى ساڵى (٢٠٠٧)ى وەزارەتى وەزرش و لاوان دامەزرا.
دوا بەدواى ئەوەى حکومەتى هەرێم دەستى بەکەم کردنەوەى خەرجیەکان کرد دووبارە هەردوو وەزارەتى رۆشنبیرى و وەزارەتى وەرزش ولاوان تێکەڵ بەیەک کرانەوە.
بەبڕیارى پەرلەمانى کوردستان و یاساى ژمارە (١٢)ى ساڵى (٢٠١٠)بۆ ئەم مەبەستە دەرکرد کە تایبەت بوو بە تێکەڵ کردنەوەى وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان, تا ئەم ساتەش وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان کار بەم یاسایە دەکات.