FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks
karzan

karzan

Email: karzan.misha@gmail.com

ئامادەکاری بۆپڕۆژەکانی سلێمانی وەک شارێکی داهێنەری ئەدەبی دەکرێت.
بەمەبەستی ئامادەکاری بۆپرۆژەکانی سلێمانی وەک شارێکی داهێنەری ئەدەبی ئەمرۆ ۲۰۱۹/۱۱/۱۰ بەرێز (حەمەی حەمە سەعید)وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەیاوەری بەرێوبەری گشتی دیوانی وەزارەت و بەرێوبەری ڕۆشنبیری وهونەری سلێمانی لە شاری سلێمانی سەردانی (هەڤاڵ ئەبو بەکر)پارێزگاری سلێمانی کرد.لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر ئامادەکاریەکان بۆ پرۆژەکانی سلێمانی وەک شارێکی داهێنەری ئەدەبی لە یونسکۆ و پیشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی و هەفتەی چالاکیەکانی سلێمانی پەرەپێدانی زیاتری بواری کەلتوری و رۆشنبیری و هونەری کرا.هەروەها جەخت لە هەماهەنگی تەواوی نێوان هەردوولا کرایەوە.

وەزیرى رۆشنبیرى : ژماریەک کەسایەتى بەسەر دەکاتەوە
 
رۆژى شەممە۹-۱۱- ٢٠١٩ بەڕێز(حەمەی حەمەسەعید) وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بۆ هەواڵپرسین و ئاگاداربوون لە باری تەندروستییان، هەریەک لە هونەرمەند(عومەر هەمەوەندی) و مامۆستا و نوسەر(عەبدولکەریم شێخانی) و (نەجم هۆگر)ی شاعیری لە شاری سلێمانی بەسەر کردەوە، کە ساڵانێکە لە بواری ڕۆشنبیری کوردیدا کار دەکەن و خزمەتیان پێشکەشی بوەرەکانیان کردوە و شوێن دەستی خٶیان بە تواناوە نەخشاندووە.
وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان : پیشانگاى ئه‌ڤین له‌ سیمفۆنیاى ره‌نگه‌كاندا كرده‌وه‌.
سه‌رله‌ به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه‌ 2019/11/4 به‌رێز(حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان به‌یاوه‌رى (فه‌رهه‌نگ غه‌فور)به‌رێوبه‌رى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ولێر له‌ هۆڵى میدیا پیشانگاى شێوه‌كارى (ئه‌ڤین له‌ سیمفۆنیاى ره‌نگه‌كاندا)ى هونه‌رمه‌ند (دكتۆرعه‌لى حوسێن)كرده‌وه‌، ئەم پیشانگایە لە چوارچێوەی کارو چالاکیەکانی وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان، به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ولێر،به‌رێوبه‌رایه‌تى هونه‌رى شێوه‌كارى هەولێربوو،ئەم پیشانگایە چه‌ندین تابلۆى جۆراوجۆرى شێوه‌كارى له‌خۆ گرتبوو، دواى بینینى تابلۆكان وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان ده‌ست خۆشى له‌ هونه‌رمه‌ند كرد،هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامى بۆ خواست له‌ كاره‌كانیدا.
شایه‌نى باسه‌ هونه‌رمه‌ند عه‌لى حوسێن تا ئێستا 14 پیشانگاى تایبه‌تى كردۆته‌وه‌ و به‌شدارى 40 پیشانگاى هاوبه‌شى ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌شى كردوه‌.
رۆژى 2019/10/24 (حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازى كرد له‌(نه‌زمى حزورى)كونسوڵى گشتى فه‌ڵه‌ستین لە هەولێر.
له‌ودیداره‌دا وه‌زیرى رۆشنبیرى وێراى جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ى گه‌لى كورد له‌ به‌رامبه‌ر گه‌لى فه‌ڵه‌ستین ،په‌یوه‌ندى رۆشنبیرى و هونه‌رى و وه‌رزشى هه‌ردولاى به‌گرنگ وه‌سف كرد.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى رۆشنبیرى په‌یوه‌ندى گه‌لى كورد و دۆستایه‌تى و هاوسۆزى بۆ خه‌باتى ره‌واى فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له‌كۆنه‌وه‌ روون كرده‌وه‌ ، وتیشی ، ئێمه‌ هه‌میشه‌ هاوسۆز و هاوخه‌م بوین بۆ ئێوه‌ ، به‌ڵام دەسەڵاتی فه‌ڵه‌ستین له‌ كاتی ته‌نگانه‌ و قڕكردنی كورد دا بێهه‌ڵوێست بون .
له‌ وه‌ڵامی وه‌زیری رۆشنبیری دا كونسوڵی گشتی فه‌ڵه‌ستین رونیكرده‌وه‌ و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌و ده‌نگۆیانه‌ی گوایه‌ فه‌ڵه‌ستین پشتیوانی هێرشی توركیای كردبێت بۆ سه‌ر كوردستانی رۆژئاوا ، وتیشی هه‌ڵوێستی فه‌ڵه‌ستین و سه‌رۆك ئه‌بو مازن له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی كۆمكاری عه‌ره‌بی بوه‌ ، كونسوڵ داوای كرد وه‌زیری رۆشنبیری كارئاسانی بۆ بكات سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ و كه‌س و كاری شۆڕشگێڕ و شه‌هیدی ناوداری كورد مامه‌ڕیشه‌ بكات .
وه‌زیری رۆشنبیری به‌ڵێنی دا خۆی هاوڕێیه‌تی بكات خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی كه‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ره‌مزه‌كانی گه‌لی كورد ده‌ناسن ، دواجار وه‌زیری رۆشنبیری وتی كورده‌كانی فه‌ڵه‌ستین رێكخراوی رۆشنبیریان هه‌یه‌ و په‌یوه‌ندیان كردوه‌ و داوایان كردوه‌ ، داوایان كردوه‌ په‌یوه‌ندی رۆشنبیری و كلتوریان هه‌بێت ، ئێمه‌ش ئاماده‌ییمان ده‌ربڕیوه‌ بۆیان .
وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان :بۆ لیژنه‌ى رۆشنبیرى په‌رله‌مان
له‌ به‌دواداچونه‌كانتان هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی چاودێری و داراییدا بكه‌ن.
 
رۆژى 24/10/2019 به‌رێز (حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى ولاوان له‌ دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازى كرد له‌ لیژنه‌ى رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان .له‌میانى كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى چه‌ند پرۆژه‌ و چالاكێك كرا كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوو ئه‌نجامدراون.
حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان وێراى ده‌ست خۆشى له‌ لیژنه‌كه‌ ، رایگه‌یاند به‌هه‌موو شێوه‌ێك هاوكار و پاڵپشتان ده‌بین وه‌ك وه‌زاره‌ت هه‌موو ئاسانكاریه‌كتان بۆده‌كه‌ین له‌ به‌دواداچونه‌كانتان،وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان پێشنیارى كرد لیژنه‌كه‌ به‌ پێى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
یه‌كه‌م : هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی چاودێری و داراییدا .
دووه‌م : چاودێری و به‌دواداچونه‌كانتان بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌ت له‌ى سلێمانی ، هه‌ڵه‌بجه‌ ، دهۆك ، هه‌ولێر .
سێیه‌م : خۆپاراستن له‌ راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كانتان تا گه‌یشتن به‌ دوا ئه‌نجام .
چواره‌م : بۆ ئه‌و بودجانه‌ی ته‌رخان كراون بۆ پرۆژه‌كانی ژێرخانی رۆشنبیری له‌ هه‌مو شار و شارچكه‌كان گه‌نده‌ڵیان تێدا كراوه‌ ، هه‌روه‌ها بۆ هه‌مو كاروچالاكیه‌ رۆشنبیریه‌كانی تر .
 
 
وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان:ئه‌وه‌ى له‌تواناماندابێت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ درێغى ناكه‌ین.
رۆژى 2019/10/27 به‌رێز (حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان له‌ دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازى كرد له‌ (ئازادتۆفیق)پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ و (كاوه‌عه‌لى)جێگرپارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ و (نوخشه‌ ناسح)قایمقامى هه‌ڵه‌بجه‌.
له‌ دیدارێكدا باس له‌ ره‌وشى هونه‌رى و رۆشنبیرى و وه‌رزشى هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ كرا كه‌ له‌ ئێستادا له‌ به‌رده‌م ئه‌م بوارانه‌دان له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌،له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند پێشنیازێك خرانه‌ روو بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م كێشه‌ و گرفتانه‌ و به‌دواداچون بۆ چه‌ند پرۆژه‌ێك گفتوگۆى لێوه‌ كرا.
لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان رایگه‌یاند ئه‌وه‌ى له‌ تواناماندا بێت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان درێغى ناكه‌ین هه‌وڵده‌ده‌ین كارو پرۆژه‌كانمان به‌ره‌و پێش ببه‌ین له‌ پارێزگاكه‌.
دەربەندیخان : بەرێوەچوونى شەشەمین فیستیڤاڵى شانۆى شەقام
 
وەزیری رۆشنیری:پاڵپشتی هەر پرۆژە و چالاکێک دەبین کە خزمەت بە کلتور بکات .
ئه‌مرۆ 2019/10/22 به‌رێز (حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان سه‌ردانى شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانى كرد.
له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ (ناسح مه‌لاحه‌سه‌ن )قایمقامى ده‌ربه‌ندیخان كۆبۆوه‌ و له‌میانى كۆبونه‌وه‌كه‌شدا گفتوگۆ له‌باره‌ى ره‌وشى هونه‌رى و رۆشنبیرى و وه‌رزش و لاوانى شارۆچكه‌كه‌ كرا.
هەرلە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ دەربەندیخان وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەشداری کرد لە پرسەی هونەرمەندی شانۆکار (ساڵح ژاڵە)پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کار و شانۆکارن کرد.
دواتر وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان به‌شدارى كرد له‌ شه‌شه‌مین فستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى شانۆى شه‌قامى ده‌ربه‌ندیخان كه‌ له‌ 2019/10/22ده‌ستى پێكرد و تا 2019/10/24 به‌رده‌وام ده‌بێت،ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌ چه‌ندین شانۆگه‌رى ناوه‌خۆیى وبیانى تێدا نمایش ده‌كرێت.
لە دەسپێکی ڤستیڤاڵەکەشدا وەزیری رۆشنبیری وتەیەکی پێشکەشکرد تیایدا دەست خۆشی لە ئامادەکارانی فستیڤاڵەکە کردو ئاماژەی بە گرنگی شانۆ کرد بۆ گێرانەوەی مێژوو ناساندنی گەلان لە رێگەی ئەم هونەرە ،وتیشی وەک وەزارەت پاڵپشتی تواوی ڤستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامین و دەخوازین سەرکەوتوبن و ساڵانی داهاتو ئەم فستیڤاڵە گەورەتر و فراوانتر بکرێت ئێمەش وەک وەزارەت پاڵپشتی سەرجەم پرۆژەو چالاکییەک دەبین کە خزمەت بە هونەر و کلتور بکات و سود بە گەنجان و لاوانمان بگەێنێ.
فستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى شانۆى شه‌قام له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى به‌رێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى ،ده‌ربه‌ندیخان , بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.
پرسە نامەى وەزیرى رۆشنبیرى : بۆ بنەماڵەى شاعیرى ناودار( ژەنراڵی پایز)
 
بۆ خانەوادە و بنەماڵەی شاعیری ناوداری کوردستان
(محمد عومەر عوسمان)
 
هەواڵی مەرگی شاعیری هەست ناسک و بەهەڵوێست (محمد عومەر عوسمان) ناسراو بەژەنراڵی پایز، هەواڵێکی زۆر غەمگینی ئەم وەرزەى خەزان و پایزبوو.
لەناخی دڵەوە هەستم بەژانی ئەم کۆستە گەورەیە کرد.
بەناوی خۆم و وەزارەتی ڕۆشنبیری ولاوانەوە , سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.هیوادارم ئەمە دوا ناخۆشیتان بێ و خوای گەورە ئارامیتان پێ ببەخشێت.
 
حەمەی حەمە سەعید
وەزیری ڕۆشنبيری ولاوان
٢٣/١٠/٢٠١٩
الصفحة 2 من 23

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.