FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks
karzan

karzan

Email: karzan.misha@gmail.com
 
رۆژى سێ شەمە (٣٠-٤-٢٠١٩) لە سەر قەڵای هەولێر، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە هاوکاریی (گرووپی هاوڕێیانی هونەر)، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (خالد دۆسکی) وەزیری رۆشنبیری و لاوان، (ئومێد خۆشناو) سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان، (تاهیر عەبدوڵا) جێگری پارێزگاری هەولێر، (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و کەسایەتییەکان و هونەرمەندان، کەرنەڤاڵی (رەنگ لە کولتوور و هونەر)دا لەسەر قەڵا بەڕێوە چوو.
لەمیانى چالاکییەکاندا ڤیستیڤاڵدا کۆنسێرتێکی موزیک و گۆرانی لەلایەن گرووپی موزیکی کەرکووک و بەشداریی هونەرمەندی دەنگخۆش (سابیر کوردستانی) پێشکەش کرا.
هەر لە کەرنەڤاڵەکەدا پیشانگایەکی فۆتۆگرافەری بۆ هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (سەردار قادر) لەلایەن وەزیری رۆشنبیری و لاوان کرایەوە، کە تیایدا لە رێی زوومی کامێراکەیەوە مێژووی دوێنێی قەڵای هەولێری دەگێڕایەوە. هەر بەو بۆنەیەشەوە کوراسەیەکی پڕ وێنەی قەڵای هەولێری چاپ و بڵاو کردەوە.
ئەمە و لە کەرنەڤاڵەکەدا پیشانگای کاری دەستڕەنگی بۆ (لاوە عومەر) و کۆمەڵێک خاتوونی دیکەی دەستڕەنگین کرایەوە، هەروەها نمایشێکی گرووپی موزیکی سەرشەقام بو قوتابییانی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر و گۆرانی و موزیکی کوردی بۆ کۆمەڵێک هونەرمەندی لاو پێشکەش کرا، هەر لەو چالاکییەکەدا پێشانگای هاوبەشی شێوەکاری بو قوتابییانی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر خرایە بەر دیدەی بینەر و ئامادەبووانەوە. بەمەش کەرنەڤاڵەکە رەونەقی دایەوە و بووە جێی خۆشحاڵی و رەزامەندیی ئامادەبووان.
 
فۆتۆ: لانە نەوزاد
 
بێکەس حمە قادر: (دەمەوێ لە نێو دەستەکانى تۆدا بمرم)
 
رۆژى ٢٣/٤/٢٠١٩ دواین بەرهەمى شیعرى شاعیرى هەست ناسک (بێکەس حمە قادر) بڵاوکراویەوە .
مەراسیمى بڵاوکردنەوەى کتێبى شیعرى(ده‌مه‌وێ له‌ نێو ده‌سته‌كانى تۆدا بمرم ) به‌ ئاماده‌بوونى وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان بەرێز (خالید دۆسکى) و ژماریەکى بەرچاو لە رۆشنبيران و نووسه‌ران و خوینەرانى شیعرەکانى شاعیر (بێکەس حمەقادر) له‌ هوتێل چوار چرا به‌ ڕێوه‌چوو.
لەهەمان کاتدا ژمارەیەک خەلاتى ڕێزلێنان لە کەسانى چالاک لە ناو کۆمەڵگا لە لایەن شیعر بەخشرا.
 
رۆژى شەمە ٢٧-٤-٢٠١٩ لە هۆڵی فەرهاد شەریف، لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و (هیوا سوعاد) بەڕێوەبەری شانۆی هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و شانۆکاران.
شانۆیی (باوک) لەلایەن بەشی هونەری شانۆی سلێمانی بە هاوکاری و میوانداریی بەشی شانۆی هەولێر، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر پێشکەش کرا.
کە لە نووسینی (ئاوگۆست ستریدبێرگ) و لە وەرگێڕانی (دلاوەر قەرەداغی) و لە دەرهێنانی (سدیق عەزیز)، هەروەها لە نواندنی (شەماڵی عەبە رەش، خەرمان هیرانی، سیروان جەمال، شادان فواد، دڵشاد ئەحمەد، ئامانج ئیبراهیم، دێیە عەلی، کاروان عەلی، کاڵێ سەباح) بوو. کە بووە جێی رەزامەندیی بینەرانی شانۆییەکە.
لای خۆشیەوە بەڕێز فەرهەنگ غەفوور، چەپکێک گوڵی رەنگاوڕەنگی پێشکەش بە گرووپە شانۆییەکە کرد.
فۆتۆ: سەلام باپیر

چراکانی نیشتمان

بۆت نووسیوم بۆت بنووسم ئەمن چیم؟
دوندی قەندیل گۆڕەپانی هەڵگورد نیم
بەرەو بەرزایی دەچم گەرچی وردم
خاکی بەرپێی تێکۆشەرێکی کوردم

هێمن

هێمن شاعیرێكی دیار‌و ناسراوی كوردستانە‌و خزمەتێكی زۆری بەبوارەكانی ئەدەب‌و فەرهەنگ‌و زمانی كوردی كردووە.
سەید محەمەد ئەمین سەید حەسەنی شێخوئیسلامی موكری ناوی تەواوی ئەو شاعیرەیە.
ئەگەر نازناوەكەی نەخرێتە روو زۆر كەس ئەو شاعیرە بەو ناوە دوور‌و درێژەوە ناناسێتەوە.
هەرچەند هێمن ناوی نهێنی ئەو بوو لە لەریزەكانی كۆمەڵەی ژێكافدا، بەڵام ئەو ناوە بوو بەنازناوی ئەو شاعیرە‌و پێی ناسرا.
هێمن خۆی لەپێشەكی دیوانی تاریك‌و رووندا ئاماژە بەوە ئەكات كە شاعیرێتی دەردەسەری‌و مەینەتی زۆری بۆ دروست كردووە، بەڵام ئەو باشییەشی هەبووە ئەو ناوە دورو درێژە حەوت وشەییەی لەكۆڵ كردۆتەوە.
هێمن لەساڵی 1921 لەگوندی لاچینی نزیك شاری مەهاباد لەدایك بووە.
سەرەتا خراوەتە بەر خوێندنی ئاسایی‌و تا پۆلی چوارەمی سەرەتایی خوێندووە. دواتر باوكی لەخوێندن دەریهێناوە‌و بردویەتیە خانەقای شێخ بورهان بۆئەوەی دەرسە ئاینییەكان بخوێنێ‌، بەئومێدی ئەوەی ئیجازەی مەلایەتی وەربگرێ‌‌و ببێتە مەلا‌و شوێنی مەلا جامیی باپیرە گەورەی بگرێتەوە.
بەڵام بەپێچەوانەی خواستی باوكی، هێمن هەر لەسەرەتای لاوێتییەوە، خولیای شیعرو ئەدەب بوو، لەتەمەنی 17 ساڵییەوە دەستی بەهۆنینەوەی شیعر كرد‌و بەوەش بوو بەشاعیر نەك مەلا.
هێمن هەستێكی بەرزی نیشتمانی هەبووە‌و ئەو هەستە لەشیعرو بەرهەمە ئەدەبییەكانیدا رەنگی داوەتەوە‌و لەسەرەتای دروستبونی كۆمەڵەی ژێكافەوە پەیوەندی پێوە كردووە‌و یەكێك لەئەندامە چالاكەكانی بووە‌و لەدوای ئەوەشی كە ژێكاف كرا بە حزبی دیموكراتی كوردستان لەو حزبەدا درێژەی بەتێكۆشانی خۆی داوە.
هێمن بایەخێكی زۆری بەشیعری نیشتمانی‌و نەتەوەیی داوە‌و چەندین شیعری بەرزی لەو بارەیەوە هەیە‌و یەكێك لەو شاعیرانەش بووە كە لەرێورەسمی دامەزراندنی كۆماری كوردستاندا لەمەهاباد شیعری خوێندۆتەوە.
ھەر لەوسەر دەمەدا لە لای مامۆستا سەعید ناکام دەرسی کوردی خوێندووەو فێری ئەلف و بێی کوردی بووە .
بە ھۆی هەڵوێستە سیاسی‌و نیشتمانییەكانیەوە هێمنی شاعیر تووشی كێشەو گرفت‌و راونان‌و ئاوارەیی بۆتەوە‌و لەدوای روخانی كۆماری كوردستان ئاوارەی باشوری كوردستان بووە‌و لەرووی سیاسی‌و فەرهەنگییەوە خزمەتی زۆری لە باشور كردووە.
لەدوای سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران گەڕاوەتەوە خۆرهەڵاتی كوردستان‌و لەوێ‌ گۆڤاری سروەی دەركردووە.
مامۆستا هێمن خاوەنی چەند بەرهەمێكی ئەدەبییەلەدیاترینیان ئەمانەن( تاریك‌و روون، ناڵەی جودایی، هەواری خاڵی‌و شازادە‌و گەدا).
بەداخەوە ئەم شاعیرە گەورەیەی كورد لە 17ی نیسانی 1986 لەشاری ورمێ‌ كۆچی دوایی كرد‌و لەسەر راسپاردەی خۆی لەگۆڕستانی بوداق سوڵتانی شاری مەهاباد بەخاك سپێردرا.
درودی رێز‌و وەفا بۆ گیانی پاكی مامۆستا هێمنی شاعیر‌و كوردپەروەرە

گەرمیان
کردنەوەی کۆمەڵگای ڕۆشنبیری

ڕۆژی 2019/4/14 ، بەرێز(قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ،بەیاوەری وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان بەرێز( خالید دۆسکی) سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد بۆ بەشداریکرنی لە 31 ەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفال ، هەر لەهەمان ڕۆژدا کۆمەڵگەی رۆشنبیری لە کەلار کرایەوە.

 

راگەیاندنی پڕۆژەی کولتووری 
لە کارگەی کۆنی جگەرە
ڕۆژی 4/4/2015
بەئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەرێز (خالید دۆسکی) و بەرپرسانی حزبی وحکومی ، ڕۆشنبیران و هونەرمەندان، مەراسیمی ڕاگەیاندنی پرۆژەی کولتووری لەکارگەی کۆنی جگەرە ڕاگەیاندرا

راگەیاندنی پڕۆژەی کولتووری 
لە کارگەی کۆنی جگەرە
ڕۆژی 4/4/2015
بەئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەرێز (خالید دۆسکی) و بەرپرسانی حزبی وحکومی ، ڕۆشنبیران و هونەرمەندان، مەراسیمی ڕاگەیاندنی پرۆژەی کولتووری لەکارگەی کۆنی جگەرە ڕاگەیاندرا

وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان : سەردانى پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بو کتێب کرد
 
ڕۆژی 2019/4/11، وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەرێز (خالید دۆسکی)و وەفدی هاورێی ، سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێریان بۆ کتێب کرد.
الصفحة 10 من 23

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.