وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان: پێشوازی له پارێزگاری هه‌ولێر كرد
ئەمرۆ سێ شه‌ممه ٢٣⁄٧⁄٢٠١٩ بەڕێز (حه‌مەی حه‌مە سعید) وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە دیوانی وەزارەت , بەئامادەبوونى (د.سالار عوسمان ) بریکارى وەزیرى رۆشنبیرى و (خلیل عبدوڵڵا) بەرێوەبەرى گشتى دیوان , پێشوازیان لە بەرێزان(نەوزاد ھادی) پارێزگاری ھەولێر و (تاھیر عه‌بدوڵڵا ) جێگری پارێزگار کرد کە بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی وەزارەتیان کردبوو.
له دیدارێكدا وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان تیشكی خسته‌ر سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت له كابینه‌ی نۆیه‌می حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه ده‌بێت سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به‌رنامه‌ی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئاماده بكه‌ن بۆ چوار ساڵی داهاتوویان ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له رێگه‌ی پلان و كارنامه‌یه‌كی تۆكمه بتوانێت گرنگی زیاتر به بواره‌كانی رۆشنبیری و هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی و وه‌زرشی و لاوان بدات .
ئوەزیرى رۆشنبیرى ئەوەشی خسته‌ڕوو : لاوان سه‌رمایه‌كی مرۆیی گرنگن، بۆیه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به بایه‌خه‌وه كار له‌سه‌ر لاوان ده‌كات به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی پاڵپشتیه‌كی به‌هێزی به‌هره و تواناكانیان بێت ، لە پێناو ئەم ئامانجە پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و چالاكی و پرۆژانه‌ی بۆ خزمه‌تی لاوه‌كانمان ئه‌نجام ده‌درێن .
لای خۆشیانه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر و جێگری پارێزگار پیرۆزبایی ئه‌ركه تازه‌كه‌یان له وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان كردوو هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌ڕێزیان خواست ، دووپاتی پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگیان كرده‌وه له جێبه‌جێكردن و سه‌رخستنی پلان و كارنامه‌ی وه‌زاره‌ت له داهاتوودا .