FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks
karzan

karzan

Email: karzan.misha@gmail.com
 
بە ئامانجی لە نزیکەوە ئاگاداربون و چۆنیەتی بەرێوەچونی کارەکانیان رۆژى ۲۰۱۹/۱۰/۱٥ بەرێز(حەمەی حەمەسەعید)وەزیری رۆشنبیری ولاوان سەردانی بەرێوبەرایەتی ‌گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێری کرد و لەنزیکەوە گوێی لە داواکاری و پێشنیاری فەرمانبەران و کارمەندان گرت.
هەرلەمیانی بەسەرکردنەوەکانی وەزیری رۆشبیری و لاوان سەردانی تیپی هونەرە مللیەکانی هەولێری کرد و دەستخۆشی کار و چالاکیەکانی لێکردن.
بەئامادەبونی وەزیری رۆشنبیری و لاوان :کاری دەستی و خواردنی کوردواری لە پیشانگایەک نمایش کران.
بەمەبەستی ئاشنا کردنی خواردنە کوردییە کۆنەکان بە نەوەی نوێ و گرنگی دانی زیاتر بە کاری دەستی رۆژى ۲۰۱۹/۱۰/۱۹ رێکخراوی هۆرایزن ریلف بە ئامادەبونی بەرێز(حەمەی حەمە سەعید)وەزیری رۆشنبیری و لاوان و (خەلیل عەبدوڵلە)بەرێوبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان پیشانگایەکی کاری دەستی بۆ ژمارەێک خانم لە هۆڵی شێخ نوری شێخ ساڵح لە کتێخانەی گشتی سلێمانی کردەوە.لەم پیشانگایەدا وێرای نمایش کردنی چەندین جۆر کاری دەستی کۆن و مۆدێرن ،خانمان چەند جۆرێک لە خواردنە کوردەواریەکانیان ئامادە کردبوو،ئامانج لە کردنەوەی ئەم جۆرە پیشانگایانە زیندوکردنەوەی داب و نەریت و کلتوری کۆن و ئاشنا کردنیەتی بە نەوەی نوێ .
وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەمیانی بینینی کارەکانیان وێرای دەست خۆشی هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.
 

سێیه‌م كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ولاوان به‌رێوه‌چوو.
رۆژى 2019/10/7 به‌ ئاماده‌ بوونى به‌ڕێز (حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید)وه‌زیری ڕۆشنبیرى ولاوان و دكتۆر(سالارعوسمان)بریكارى وه‌زاره‌ت و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ت،وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ولاوان سێیه‌م كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى ئه‌نجامدا.
له‌میانى كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى چه‌ند ته‌وه‌رێك كرا كه‌ گرنگترینیان بریتى بوون له‌
1-گفتوگۆكردن له‌سه‌ر رێكخستن و یه‌كخستنه‌وه‌ى ڤستڤاڵه‌كان و چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چونیان.
2-گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى یه‌كه‌ى ژمێریارى بۆ ئه‌و قه‌زایانه‌ى پێویسته‌.
3-گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دانانى ئالیه‌تى هاوكارى دارایی وه‌زاره‌تمان بۆ تیپ و سه‌نته‌ره‌كان و یانه‌ وه‌رزشیه‌كان.
پاش ئه‌نجامدانى گفتوگۆێكى تێر و ته‌سه‌ل چه‌ند پێشنیار و راسپارده‌یەك خرانه‌ ڕوو بەو ئامانجه‌ى له‌داهاتوویێكى نزیك بتوانرێ به‌ پێى تواناى وه‌زاره‌ت ته‌واوى خاڵه‌كان جێبه‌جێ بكرێن

پــرســەنــامــە
 
بۆ خانەوادە و بنەماڵەی زانا و ئەدەیبی گەورەی کوردستان(د.عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ)
 
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی ئەدیب و زانای مەزنی کوردستان (د.عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ)م بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە هاوخەمی خۆمتان بۆ دەردەبڕم.
 
(د.عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ) خزمەتێکی زۆری بە بوارەکانی ئەدەب و زانست و کلتوری کوردستان کردووە و خاوەنی خەرمانێک بەرهەمی نوسراو و چاپکراوە، کۆچی دوایی زیانێکی گەورەیە بە بوارەکانی ئەدەب و زانست.
 
لەکۆتاییدا لەخوای گەورە داواکارم لەم کۆستە گەورەیەدا ئارامیتان پێبەخشێت و خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
 
حەمەی حەمە سعید
وەزیری رۆشنبیری و لاوان
۳/١٠/۲۰۱۹
وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان: پێشوازى لە کونسوڵى چیک کرد
 
رۆژى 2019/9/15 به‌رێز (حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان له‌ ئۆفیسى تایبەتى خۆى , پێشوازى لە به‌رێز(میخال سڤۆبۆدا)كونسوڵى گشتى چیك له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.
لەودیداردا وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان باسی گرنگى و بەهێزکردنى پەیوەندییە دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چیک کرد .
هەردوولا جەختیان کردەوە دەبێ ئاستى پەیوەندییەکان فراوانترو باشتربکرێ بەتایبەت لەڕووی ئەنجامدانى چالاکى کلتوری , فەرهەنگی , ڕۆشنبیری وهونەری.
کە ئامانج لەبەهێزکردنى پەیوەندییەکان ئاشنابوونی هەردوو گەلی کورد و گەلی چیکە بەکلتورو وفەرهەنگی یەکتر .
 
لای خۆیەوە کونسوڵی گشتی چیک لەهەرێمی کوردستان ، سوپاسی وەزیری ڕۆشنبیری ولاوانی کردو هیوای سەرکەوتن وبەردەوامی بۆ خواست , هەروەها ئومێدەواربوو ئاستى پەیوەندییەکان لە داهاتوودا باتشتربێ لە ڕابردوو , بەتایبەت کە بارودۆخێکى گونجاوو لەبارتر هەیە بۆ ئەنجامدانى چالاکى هاوبەش.
 
رۆژى ۲۰۱۹/۹/۱۰ بەڕێز(حەمەی حەمەسەعید )وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان سەردانی (ئەنستیتیویا کەلەپورێ کوردی)لەدهۆک کرد،لەلایەن(بەهارعلی حاجی) بەڕێوبەری (ئنیستیتیوی کەلەپوری کوردی) لەدهۆک وستافەکەی پێشوازیی لێکرا.
وەزیری ڕۆشنبیری لەمیانی سەردانەکەیدا لەگەڵ بەڕێوبەر وستافەکەی کۆبووە. لەو کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەبارەی کەلەپوورو فۆلکلۆری کورد کرا.
بەهارعەلی وەک بەڕێوبەر باسی لە گرنگی و ئامانجی ئنیستیتیوکەی کرد و تیشکی خستە سەرکێشەو گرفتەکانی بەردەمیان.
 
وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان وێڕای سوپاس ودەستخۆشی لە بەڕێوبەرو ستافەکەیان کە خۆبەخشانە ئەرکێکی گەورەو پیرۆزیان خستووەتە ئەستۆی خۆیان و توانیویانە بەشێک لەکەلەپورو فۆلکلۆری نەتەوەییمان بپارێزن ، ئاماژەی بەوەدا کە کورد بەهۆی ئەو ماڵوێرانی و شەڕوشۆڕەی ڕوووبەڕوی بۆەتەوە بەدرێژایی مێژوو, بەشێکی زۆری سامانی نەتەوەیی کە کەلەپورو فۆلکلۆرە لەناوچووە .
بۆیە پێویستمان بە دەزگاو ناوەندی هاوشێوەی (ئنیستیتیوتی کەلەپوری کوردی)یە بۆ کۆکردنەوە و پاراستنی ئەو سامانە نەتەوەییەمان .
 
هەروەها وتی:ئێمە وەک وەزارەتی ڕۆشنبیری بەگرنگییەوە لەم کارەی ئێوە دەڕوانین و بەئەرکی خۆمانی دەزانین هاوکارو پشتیوانی جدی ئەو ناوەندو دەزگا سەربەخۆیانەبین کەخزمەت بە کلتورو وفەرهەنگ و کەلەپوری نەتەوەییمان دەکەن.
 
لەبەشێکی تری سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای دهۆک وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان بە یاوەری بەڕێز(خلیل عبداللە) بەڕێوبەری گشتی دیوان , سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەری دهۆکیان کردوو بەشە جیاجیاکانیان بەسەرکردەوە.
 
وەزیرى رۆشنبیرى بەڕێز (ئەیوب ڕەمەزان) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری دهۆکی ڕاسپارد وەک چۆن لەڕابردودا هاوکارو پشتیوان بووە بەهەمان نەفەس بەردەوام بێت لەگەڵیانداو هەوڵی جدی بدرێت بۆ چارەسەری کێشەکانیان و دروستکردنی پەیوەندییەکی باش لەنێوان وەزارەت و ئەم جۆرە ناوەندانە لەسنوری پارێزگاکەدا.
 
شایەنی باسە لەم کۆبوونەوەدا ئاماژە بەهەوڵ و ماندوبوونی هونەرمەند(مەزهەری خالقی)کرا کەئەم ئنستیتیویە بەهەوڵ وهیمەتی ئەو کراوەتەوەو پشتیوان بووە وەک چۆن لەسلێمانیش هەیەو خزمەتی باشی کردووە
 
وەزیری ڕۆشنبیری هیوای خواست لە پارێزگاو شارەکانی تری هەرێمی کوردستان هاوشێوەیان بکرێتەوە بۆ پاراستن و خزمەتی کەلەپورو فەرهەنگ و فۆلکلۆری کورد.
رۆژى ۲۰۱۹/۹/۹ حەوتەمین فیستڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆک بەئامادەبوونی وەزیرى رۆششنبیرى و لاوان , ژمارەیەکى زۆر لەهونەرمەندو سینەماکاران لەناوەو و دەرەوى هەرێم , دەستی بەچالاکییەکانی کرد .
 
بەرێز (حەمەی حەمەسەعید) وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان , وتاری وەزارەتی پێشکەش کردو سوپاسی پارێزگارو بەڕێوبەری ڕۆشنبیری دهۆک وئامادەکارانی فستیڤاڵەکەی کرد .
هەروەها وەزیرى رۆشنبیرى تیشکی خستە سەر ڕۆڵ وکاریگەری سینەما و ئاڵوگۆڕی کلتورە جیاوازەکان لەڕێگەی فیستیڤاڵەکانەوە.
وا بڕیارە لە فیستیڤاڵى فیلمى نێودەوڵەتى دهۆک ژمارەیەک فیلمی سینەما و کورتە فیلمى نمایش بکرێ و چەن رۆژێک بەردەوام دەبێ .
الصفحة 3 من 23

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.