وەزیرى رۆشنبیرى ولاوان : پاڵپشتى ئیوە هێزمان پی دەبەخشێ
بەرێز(حەمەى حمە سەعید) لە هەفتەى یەکەمى دەستبەکاربوونى وەک وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان لە دیوانى وەزارەت , بەشێوازى جیاجیا پێشوازى لە چین و توێژە جیاوازەکان کرد.
ژمارەیەکى زۆر لە کەسایەتى سیاسی , نوێنەرانى پارتە سیاسیەکان , بەرپرسانى حکومى و حزبى ,نوێنەرانى ووڵاتان , مامۆستایانى ئاینى , نوسەرو رۆژنامەنوسان , هونەرمەندان و هونەردۆستان , بەرێوەبەرو فەرمانبەران , هاووڵاتیان لە چین و توێژە جیاوازەکان, سەردانى وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوانیان کرد .
میوانان لەگەڵ پەیامى پیرۆزبایى, پاڵپشتى خۆیان بۆ وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان دەربڕى لە ئەرک و کارە تازەکەی , میوانان هیواداربوون , وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان ڕۆڵى زیاتر ببینێ لە بەرەو پێشبردنى بوارى هونەرى و وەرزیشى و کارو چالاکییە کولتورىییەکان .
لە لاى خۆیەوە وەزیرى رۆشنبیرى ولاوان , وێرای بەخێرهاتن , بەرنامە و کارى داهاتووى چوارساڵى حکومەتى هەرێم و وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوانى بۆ ڕوون کردنەوە کە بەرنامەو پلانێکى درێژخایەنە بۆ ئەنجامدانى گۆرانکارى گەورە لە سەرجەم بوارەکان لەناو کۆمەڵگا.
وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان ئەوەشى ڕاگەیاند: کارنامەى حکومەتى هەرێم و وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان بەبێ پاڵپشتى و هاوکارى چین و توێژە جیاوازەکان ناگات بە ئامانجەکان , بۆیە پاڵپشتى ئیوە زیاتر هانمان دەداو هێزمان پێ دەبەخشێ .
وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان هیواى خواست چوار ساڵى ئایندە چوار ساڵى پڕ گۆڕانکارى و چالاکى و پێشکەوتن بێ .