رۆژى ۲۰۱۹/۷/۲۸ بهڕێز (حهمهى حهمه سهعید) وهزیرى رۆشنبیرى و لاوان یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەت ئەنجام دا .
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە
٭خۆڕێکخستنەوەو داڕشتنەوەی ئەرک و چۆنییەتی ڕێکخستنەوەى کاتى دەوامى ئاسایی فەرمانبەران لە سەرجەم دام و دەزگاکانى وەزارەت.
٭چۆنیەتى هەنگاوەکانى چاکسازی بوو لەتەواوی هەیکەل و بەرنامەی کاری وەزارەت
٭قسە کردن و دانانى بەرنامەو ئەجندای کاری حکومەت بۆ چوار ساڵى داهاتوو.
بەڕێز وەزیرى رۆشنبیرى : بەوردی تیشکی خستەسەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە کارنامەى حکومەتی هەرێم بۆ چوار ساڵى ئایندە , بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکە تەرخانکرا بۆ قسەکرد لەسەر ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرەگشتیەکان سەبارەت بە دام و دەزگاکانى وەزارەت .
بۆ ئەم مەبەستە بڕیاردرا کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت بەردەوام بێ تا بتوانرێ پێکەوە نەخشەڕێگایەکى باش دابنرێت و بۆ چوار ساڵى ئایندە کارى لەسەر بکرێت.