بەرێوەبەرایەتی کتێبخانە (1)

وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان : ئێمە پاڵپشتی ئێوەین و پێکەوە کار دەکەین
ڕۆژی2019/7/27 وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان بەرێز (حەمەی حەمە سەعید)لەهۆڵی پێرەمێرد لەکتێبخانەی گشتی سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەک لەمامۆستایانی زانکۆ ، ڕۆشنبیران و هونەرمەندان، نوێنەرانی ژمارەیەک لەسەنتەرو مەڵبەندە ڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتیەکان، نوێنەرانی لقی سلێمانی یەکێتیی نوسەران ، ناوەندی یەسنا بۆ فەلسەفەی زەردەشتی کۆبوەوە.
ئامادەبووان وێڕایی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی ،هیوای سەرکەوتنیان بۆ وەزیری ڕۆشنبیری خواست.
هەر لەو کۆبونەوەیە بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لەبارەی
چۆنیەتی دەستپێکردنی قۆناغێکی جیاوازتر لەکاری ڕۆشنبیری و هونەری لەشارەکەو هەرێمی کوردستان بەگشتی.
لەم باریەوە وەزیری ڕۆشنبیری بەوردی گوێی لەسەرنج وتێبینەکانی ئامادەبووان گرت.
وەزیری ڕۆشنبیری ڕایگەیاند:
هیوادارم پێکەوە بەروحیەتی نوێ و کوردانەوە کار بکەین تا چالاکییە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان ڕەنگدانەوەی خێراتری هەبێ لەسەر تەواوی کۆمەڵگا.
بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وەک هەمیشە پاڵپشتی هەر لایەن و گروپ وکەسێک دەبێ کە خزمەتی نیشتمان بکە لەڕێگای هونەری ، موزیک ،چالاکی فەرهەنگی و کولتوری.