رۆژى دووشه‌ممه 1/7/2019 له(73) هه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی (چه‌مچه‌ماڵ)دا، له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا شه‌هید(شاکر فتاح)ی قائیمقامی ئه‌و کاتی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، به‌رێوه‌به‌رێتی به‌شی رۆشنبیری وهونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ به‌ئاماده‌بوونی قائیمقامی قه‌زاکه و ژماره‌یه‌ک له‌ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و که‌سایه‌تی سنوره‌که له‌هۆڵی رۆشنبیری دیبه‌یتی (چه‌مچه‌ماڵ و ره‌وشی رۆشنبیری و رۆژنامه‌وانی ) سازکرد...
له دیبه‌یته‌که‌دا هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان
- د.فەرهاد عەبدولعەزیز
- لەتیف فاتیح فەرەج
- عەدنان ساڵەیی
سێ بابه‌تیان پێشکه‌شکرد و له کۆتایدا له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه گفتوگۆی بابه‌ته‌کان کرا.
رۆژنامه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له 7 ژماره پێکهاتبوو له 1/7/1946 یه‌که‌م ژماره‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ساکر فه‌تاح قائیمقامی ئه‌و کاتی چه‌مچه‌ماڵ ده‌رچوو، له12/8/1946 کۆتا ژماره‌ی ده‌رچوو.
بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری پێشوازی لە کونسوڵی ژاپۆن دەکات
دوێنێ لە دیوانی وەزارەت ، د سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی کرد لە کونسوڵی ژاپۆن لە ھەولێر (کاتسومی مۆریاسۆ) و لە کۆبوونەوەیەکدا کونسوڵی ژاپۆن باسی بیرۆکەی پرۆژەیەکی سینەمایی کرد، کە وابڕیارە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان بکەوێتە بواری جێبەجێکردن.
بریکاری وەزارەت، وێڕای پشتگیری لە بیرۆکە و پڕۆژەکە، باسی بایەخی پەیوەندییە کلتورییەکانی کرد و لەو پێناوەشدا ھەموو ئامادەیی و ھاوکارییەکی خستەڕوو.
حاجی قادری كۆیی
حاجی قادری كۆیی شاعیرێكی گەورەی نەتەوەیی‌و نیشتمانی كوردستانه‌و بەشیعرە بەرزەكانی داوای زانست‌و زانیاریی كردووە‌و هانی رۆڵەكانی گەلەكەی داوە كە خەبات بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بكەن.
حاجی قادری كۆیی كە دووسەدە لەمەوبەر هاتۆتە دنیاوە‌و لەسەردەمی ئەودا بیری نەتەوەیی لاواز بووە، ئەو لەو كاتەدا بەپێشەنگی بیری نەتەوەیی دادەنرێت‌و بەشیعرەكانی خەباتی كوردایەتی جۆش داوە.
عەبدولقادر كوڕی مەلا ئەحمەد كوڕی مەلا ساڵح كوڕی مەلا ئەحمەدی گەورەیە ناوی ته‌واوی ئه‌م شاعیره‌یه‌و لەبواری ئەدەبدا بەحاجی قادری كۆیی ناسراوە.
ساڵی 1816 لەگوندی (گۆڕ قەرەج)ی خوارووی رۆژئاوای شاری كۆیە لەدایك بووە.
لەكۆیە‌و باڵەكایەتی‌و سەردەشت‌و مەهاباد‌و شنۆ خوێندنی ئاینی خوێندووە‌و ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام پیشەی مەلایەتی نەكردووە.
ساڵی 1884 رووی كردۆتە ئەستەنبوڵ‌و تا كۆتایی ژیانی لەوێ بووە.
هەرچەند حاجی قادر هەر لەسەرەتای ژیانی لاوییەوە خولیای شیعر‌و ئەدەب بووە‌و شیعری دڵداری‌و كۆمەڵایەتی‌و نەتەوەیی نوسیوە، بەڵام شاری ئەستەنبوڵ بەو پێگە شارستانی‌و مەعریفییەوە، كاریگەری زۆری لەسەر حاجی هەبووە‌و زاخاوی بیری نەتەوەیی‌و كوردایەتی داوەتەوە‌و نایابترین شیعرە نەتەوەییەكانی لەوێ نوسیوە.
هەموو شیعرەكانی حاجی لەدوو توێی دیوانێكدا بەناوی دیوانی حاجی قادری كۆیی چەند جارێك چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
حاجی قادر بەپێی رۆژنامەی كوردستان لە20ی ئایاری 1897 كۆچی دوایی كردووە‌و لەشاری ئەستەنبوڵ بەخاك سپێردراوە..
درود و رێز‌و وەفا بۆ گیانی پیرۆزی حاجی قادری كۆیی شاعیری گەورەی نیشتمانی‌و نەتەوەیی.
رۆژى ٢٠١٩/٥/١ وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان بەرێز (خالیددۆسکى) سەردانى شارى کەرکوک کرد.
سەردانى وەزیرى رۆشنبیرى بەمەبەستى بەشداریکردن بوو لە یەکەمین خولى شانۆیی کە لەشارى کەرکوک بەهاوکارى وەزارەتى رۆشنبیرى و بەرێوەدەچێ .
هەروەها لەو سەردانەدا بەرێز وەزیر رۆشنبیری لەنزیکەوە لەگەڵ چین وتوێژە جیاوازەکان گفتوگۆی کرد لەبارەی دۆخی شارەکەیان.
جەنابی وەزیر بەڵێنی هاوکاری زیاتری پێدان بۆ بەرەو پێشبردنی دۆخی ڕۆشنبیری وەرزشی وئەنجامدانی چالاکی زۆرتر لەو بوارانە لەشاری کەرکوکی ئازیز.
کەرکوکیەکان
دڵخۆشبوون،گەشانەوە، کەدوای ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر بۆ یەکەمجار بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێم و ژمارەیەکی بەرچاو لەهونەرمەندو شانۆکاران لەسەرجەم شارەکانی کوردستان و ناوەڕاست وباشوری عێراق سەردانی شارەکەیان دەکەن.