دەربەندیخان : بەرێوەچوونى شەشەمین فیستیڤاڵى شانۆى شەقام
وەزیری رۆشنیری:پاڵپشتی هەر پرۆژە و چالاکێک دەبین کە خزمەت بە کلتور بکات .
ئه‌مرۆ 2019/10/22 به‌رێز (حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان سه‌ردانى شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانى كرد.
له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ (ناسح مه‌لاحه‌سه‌ن )قایمقامى ده‌ربه‌ندیخان كۆبۆوه و له‌میانى كۆبونه‌وه‌كه‌شدا گفتوگۆ له‌باره‌ى ره‌وشى هونه‌رى و رۆشنبیرى و وه‌رزش و لاوانى شارۆچكه‌كه كرا.
هەرلە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ دەربەندیخان وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەشداری کرد لە پرسەی هونەرمەندی شانۆکار (ساڵح ژاڵە)پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کار و شانۆکارن کرد.
دواتر وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان به‌شدارى كرد له شه‌شه‌مین فستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى شانۆى شه‌قامى ده‌ربه‌ندیخان كه له 2019/10/22ده‌ستى پێكرد و تا 2019/10/24 به‌رده‌وام ده‌بێت،ئه‌م ڤیستیڤاڵه چه‌ندین شانۆگه‌رى ناوه‌خۆیى وبیانى تێدا نمایش ده‌كرێت.
لە دەسپێکی ڤستیڤاڵەکەشدا وەزیری رۆشنبیری وتەیەکی پێشکەشکرد تیایدا دەست خۆشی لە ئامادەکارانی فستیڤاڵەکە کرد‌و ئاماژەی بە گرنگی شانۆ کرد بۆ گێرانەوەی مێژوو ناساندنی گەلان لە رێگەی ئەم هونەرە ،وتیشی وەک وەزارەت پاڵپشتی تواوی ڤستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامین و دەخوازین سەرکەوتوبن و ساڵانی داهاتو ئەم فستیڤاڵە گەورەتر و فراوانتر بکرێت ئێمەش وەک وەزارەت پاڵپشتی سەرجەم پرۆژەو چالاکییەک دەبین کە خزمەت بە هونەر و کلتور بکات و سود بە گەنجان و لاوانمان بگەێنێ.
فستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى شانۆى شه‌قام له لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى به‌رێوبه‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى ،ده‌ربه‌ندیخان , بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵه ئه‌نجام ده‌درێت.