رۆژى 2019/10/24 (حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازى كرد له(نه‌زمى حزورى)كونسوڵى گشتى فه‌ڵه‌ستین لە هەولێر.
له‌ودیداره‌دا وه‌زیرى رۆشنبیرى وێراى جه‌خت كردنه‌وه له په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ى گه‌لى كورد له به‌رامبه‌ر گه‌لى فه‌ڵه‌ستین ،په‌یوه‌ندى رۆشنبیرى و هونه‌رى و وه‌رزشى هه‌ردولاى به‌گرنگ وه‌سف كرد.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى رۆشنبیرى په‌یوه‌ندى گه‌لى كورد و دۆستایه‌تى و هاوسۆزى بۆ خه‌باتى ره‌واى فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له‌كۆنه‌وه روون كرده‌وه ، وتیشی ، ئێمه هه‌میشه هاوسۆز و هاوخه‌م بوین بۆ ئێوه ، به‌ڵام دەسەڵاتی فه‌ڵه‌ستین له كاتی ته‌نگانه و قڕكردنی كورد دا بێهه‌ڵوێست بون .
له وه‌ڵامی وه‌زیری رۆشنبیری دا كونسوڵی گشتی فه‌ڵه‌ستین رونیكرده‌وه و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌و ده‌نگۆیانه‌ی گوایه فه‌ڵه‌ستین پشتیوانی هێرشی توركیای كردبێت بۆ سه‌ر كوردستانی رۆژئاوا ، وتیشی هه‌ڵوێستی فه‌ڵه‌ستین و سه‌رۆك ئه‌بو مازن له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی كۆمكاری عه‌ره‌بی بوه ، كونسوڵ داوای كرد وه‌زیری رۆشنبیری كارئاسانی بۆ بكات سه‌ردانی بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری شۆڕشگێڕ و شه‌هیدی ناوداری كورد مامه‌ڕیشه بكات .
وه‌زیری رۆشنبیری به‌ڵێنی دا خۆی هاوڕێیه‌تی بكات خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی كه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ره‌مزه‌كانی گه‌لی كورد ده‌ناسن ، دواجار وه‌زیری رۆشنبیری وتی كورده‌كانی فه‌ڵه‌ستین رێكخراوی رۆشنبیریان هه‌یه و په‌یوه‌ندیان كردوه و داوایان كردوه ، داوایان كردوه په‌یوه‌ندی رۆشنبیری و كلتوریان هه‌بێت ، ئێمه‌ش ئاماده‌ییمان ده‌ربڕیوه بۆیان .