وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان :بۆ لیژنه‌ى رۆشنبیرى په‌رله‌مان
له به‌دواداچونه‌كانتان هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی چاودێری و داراییدا بكه‌ن.
رۆژى 24/10/2019 به‌رێز (حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى ولاوان له دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازى كرد له لیژنه‌ى رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌رزش و لاوان له په‌رله‌مانى كوردستان .له‌میانى كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ى چه‌ند پرۆژه و چالاكێك كرا كه له ماوه‌ى رابردوو ئه‌نجامدراون.
حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان وێراى ده‌ست خۆشى له لیژنه‌كه ، رایگه‌یاند به‌هه‌موو شێوه‌ێك هاوكار و پاڵپشتان ده‌بین وه‌ك وه‌زاره‌ت هه‌موو ئاسانكاریه‌كتان بۆده‌كه‌ین له به‌دواداچونه‌كانتان،وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان پێشنیارى كرد لیژنه‌كه به پێى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
یه‌كه‌م : هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی چاودێری و داراییدا .
دووه‌م : چاودێری و به‌دواداچونه‌كانتان بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌ت له‌ى سلێمانی ، هه‌ڵه‌بجه ، دهۆك ، هه‌ولێر .
سێیه‌م : خۆپاراستن له راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كاره‌كانتان تا گه‌یشتن به دوا ئه‌نجام .
چواره‌م : بۆ ئه‌و بودجانه‌ی ته‌رخان كراون بۆ پرۆژه‌كانی ژێرخانی رۆشنبیری له هه‌مو شار و شارچكه‌كان گه‌نده‌ڵیان تێدا كراوه ، هه‌روه‌ها بۆ هه‌مو كاروچالاكیه رۆشنبیریه‌كانی تر .