وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان:ئه‌وه‌ى له‌تواناماندابێت بۆ هه‌ڵه‌بجه درێغى ناكه‌ین.
رۆژى 2019/10/27 به‌رێز (حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان له دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازى كرد له (ئازادتۆفیق)پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و (كاوه‌عه‌لى)جێگرپارێزگارى هه‌ڵه‌بجه و (نوخشه ناسح)قایمقامى هه‌ڵه‌بجه.
له دیدارێكدا باس له ره‌وشى هونه‌رى و رۆشنبیرى و وه‌رزشى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و كێشه و گرفتانه كرا كه له ئێستادا له به‌رده‌م ئه‌م بوارانه‌دان له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه،له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند پێشنیازێك خرانه روو بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م كێشه و گرفتانه و به‌دواداچون بۆ چه‌ند پرۆژه‌ێك گفتوگۆى لێوه كرا.
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان رایگه‌یاند ئه‌وه‌ى له تواناماندا بێت بۆ هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان درێغى ناكه‌ین هه‌وڵده‌ده‌ین كار‌و پرۆژه‌كانمان به‌ره‌و پێش ببه‌ین له پارێزگاكه.