وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان : پیشانگاى ئه‌ڤین له سیمفۆنیاى ره‌نگه‌كاندا كرده‌وه.
سه‌رله به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه 2019/11/4 به‌رێز(حه‌مه‌ى حه‌مه سه‌عید)وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان به‌یاوه‌رى (فه‌رهه‌نگ غه‌فور)به‌رێوبه‌رى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ولێر له هۆڵى میدیا پیشانگاى شێوه‌كارى (ئه‌ڤین له سیمفۆنیاى ره‌نگه‌كاندا)ى هونه‌رمه‌ند (دكتۆرعه‌لى حوسێن)كرده‌وه، ئەم پیشانگایە لە چوارچێوەی کار‌و چالاکیەکانی وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان، به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى هه‌ولێر،به‌رێوبه‌رایه‌تى هونه‌رى شێوه‌كارى هەولێربوو،ئەم پیشانگایە چه‌ندین تابلۆى جۆراوجۆرى شێوه‌كارى له‌خۆ گرتبوو، دواى بینینى تابلۆكان وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان ده‌ست خۆشى له هونه‌رمه‌ند كرد،هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامى بۆ خواست له كاره‌كانیدا.
شایه‌نى باسه هونه‌رمه‌ند عه‌لى حوسێن تا ئێستا 14 پیشانگاى تایبه‌تى كردۆته‌وه و به‌شدارى 40 پیشانگاى هاوبه‌شى ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌شى كردوه.