سێ شه‌ممه, ڕێكه‌وتی 22/7/2014, د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازیكرد له فائز خوری كۆنسڵی گشتی ئوردن له هه‌رێمی كوردستان. له میانه‌ی دیدارێكدا وێڕای پیرۆزبایی و به‌خێرهاتنه‌وه سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ وڵات، باس له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئوردن له بواری خوێندنی باڵا كرا, بۆ ئه‌وه‌ش كۆنسڵی ئوردن پێشنیازی مۆركردنی ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی لێكگه‌یشتن (مژكره تفاهم) كرد بۆ بواره‌كانی خوێندنی باڵا، له به‌رامبه‌ردا د.یوسف گۆران پێشنیازه‌كه‌ی به‌گرنگ دانا‌و به‌ڵێنیدا كاری جدی له‌سه‌ر بكات. پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان وئوردن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی ئه‌و دیداره‌ی پێكهێنا، له‌و بواره‌شدا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌گرنگیه‌وه باسی له سیاسه‌تی میانڕه‌وانه‌ی ئوردن كرد له ناوچه‌كه‌و، هه‌روه‌ك هیواشی خواست كه بتوانێت ڕۆڵی فراوانتر بگێڕێت له به‌هێزكردنی هێزه میانڕه‌و لیبراڵه‌كان له ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی.