به‌رنامه‌ى تواناسازى مرۆیى

به‌رنامه‌ى تواناسازى مرۆیى له‌ بوارى خوێندنى بالاَ له‌ هه‌رێمى كوردستان

زانكۆكانى كامه‌ وولاَت ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ى ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه‌؟ admin دش, 25/07/2016 - 19:28

ئه‌زانكۆیانه‌ى خاوه‌نى ئاست و ستانداردى به‌رزن ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ى ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه‌, ناوى زانكۆكان له‌ ئاینده‌ى نزیك دا له‌ رِێگاى ماڵپه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَوه‌ رِاده‌گه‌یه‌نرێت, به‌لاَم زانكۆكانى ئه‌م ولاَتانه‌ى لاى خواره‌وه‌ له‌ ئه‌وله‌ویه‌تى به‌رنامه‌كه‌دان:

چۆن بتوانم كۆرسى زمان وه‌رگرم؟ admin دش, 25/07/2016 - 19:28

 

ده‌توانیت به‌شدارى له‌ كۆرسى زمان بكه‌یت له‌م جێگایانه‌ى خواره‌وه‌: 
·    سێنته‌ره‌كانى زمان له‌ زانكۆكانى هه‌رێم.
·    په‌یمانگا تایبه‌ته‌كانى زمان كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه‌ مۆڵه‌تیان پێدراوه‌.

گه‌رِانه‌وه‌ بۆ پرسیار و وه‌لاَم

ئایا به‌بىَ نوسراوى وه‌رگرتن (offer letter) ده‌توانم داوا پێشكه‌ش بكه‌م؟ admin دش, 25/07/2016 - 19:27

به‌بىَ نوسراوى وه‌رگرتن ده‌توانیت داوا پێشكه‌ش بكه‌یت, به‌لاَم بوونى نوسراوى وه‌رگرتن خاڵێكى به‌هێزى پێشكه‌شكردنى داواكه‌ت ده‌بێت.

گه‌رِانه‌وه‌ بۆ پرسیار و وه‌لاَم

مه‌رجه‌كانى خۆپالاَوتن چی یه‌؟ admin دش, 25/07/2016 - 19:26

·    پێویسته‌ داواكار بۆ (خوێندنى ماسته‌ر) برِوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى  هه‌بێت, بۆ (خوێندنى دكتۆرا) برِوانامه‌ى به‌كالۆریۆس یان ماسته‌رى هه‌بێت, پێویسته‌ داواكار برِوانامه‌كه‌ى له‌ زانكۆیه‌كى باوه‌رِپێكراو له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَى حكومه‌تى هه‌ێمى كوردستانه‌وه‌ به‌ده‌ست هێنابێت. 

ئایا به‌بىَ برِوانامه‌ى توانستى زمان ده‌توانم داوا پێشكه‌ش بكه‌م؟ admin دش, 25/07/2016 - 19:18

به‌بىَ برِوانامه‌ى توانستى زمان ده‌توانیت داوا پێشكه‌ش بكه‌یت, به‌لاَم بوونى برِوانامه‌ى لێهاتوویى زمان خاڵێكى به‌هێزى پێشكه‌شكردنى داواكه‌ت ده‌بێت.

گه‌رِانه‌وه‌ بۆ پرسیار و وه‌لاَم

رِێنمایى پێویست له‌باره‌ى تواناسازى مرۆیى له‌ بوارى خوێندنى بالاَ له‌ هه‌رێمى كوردستان admin دش, 25/07/2016 - 19:17

به‌رنامه‌ى تواناسازى مرۆیى له‌ بوارى خوێندنى بالاَ  بریتییه‌ له‌ ته‌رخانكردنی  سه‌د و بیست ملیار دینار (یا سه‌د ملیۆن دۆلار ) ساڵانه‌ له‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی تواناسازیی مرۆیی له‌ بوارى خوێندنى بالاَ.

ئایا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ته‌نها بۆ ئه‌م ساڵى خوێندنه‌ یان به‌رده‌وام ده‌بێت؟ admin دش, 25/07/2016 - 19:16

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ پرۆژه‌یه‌كى ستراتیجییه‌ و سالاَنه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ پێى پێداویستى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت و بازارِى گه‌شه‌كردووى كوردستان.

گه‌رِانه‌وه‌ بۆ پرسیار و وه‌لاَم

ئایا بواره‌ پسپۆرِیانه‌كامانه‌ن كه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌؟ admin دش, 25/07/2016 - 19:16

بواره‌ پسپۆرِیه‌كان به‌ پێى پێداویستییه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگاكان و دام ده‌زگاكانى حكومه‌ت ده‌بێت.

گه‌رِانه‌وه‌ بۆ پرسیار و وه‌لاَم

چۆن زانیارى ده‌رباره‌ى ده‌ستپێكردنى به‌رنامه‌كه‌ وه‌ربگرین؟ admin دش, 25/07/2016 - 19:15

داوا لە هەموو هاووڵاتیانى ئازیز دەکەین بۆ وەرگرتنى زانیارى دەربارەى ووردەکارییەکانى بەرنامەى تواناسازى، سەردانى ماڵپەڕى سەرەکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بکەن،

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كه‌ى ده‌ستپێده‌كات؟ admin دش, 25/07/2016 - 19:15

بەرنامەی تواناسازی پرۆژەیەکی بەردەوامی حکومەتی هەرێمی کوردستانە خولی یەکەمی ئەم بەرنامەیە لەمانگی ئابی ٢٠١٠ دەستی پێکردوو بەسەرکەوتوویی بەئەنجام گەیەنرا لە ئێستادا یەکەمین پۆلی پاڵێوراوانی خولی یەکەم بۆ دەستپێکردنی خوێندن.

خولی دووەمی بەرنامەی تواناسازی لە ٢٣-١-٢٠١١ دەستی پێکردووە وە دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی داوا ٢٠-٢-٢٠١١یە.

گه‌رِانه‌وه‌ بۆ پرسیار و وه‌لاَم

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كێ ده‌گرێته‌وه‌؟

لە خولى دووەمى بەرنامەى تواناسازى دا، فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتەکانى ترى حکومەت و کارمەندانى کەرتى تایبەت، دەتوانن لە ڕێگاى وەزارەتى خوێندنى باڵاوە داخوازى پێشکەش بکەن بە مەرجێک ڕێنماییە سەرەکیەکانى بەرنامەى تواناسازى بیانگرێتەوە. پێویستە فەرمانبەرانى دام و دەزگاکانى حکومەت، بۆ تەواوکردنى خوێندنى باڵا لە چوارچێوەى بەرنامەى تواناسازى، لارینەبوون لە فەرمانگەکانیان بەدەست بهێنن