دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرۆسەى بەئەلیکترۆنیکردنى دامەزراوەکانى دەستپێکرد و، لەقۆناخى یەکەمدا ئەو پرۆسەیە لە دیوانى وەزارەت و فەرمانگەکان و چەند زانکۆیەک جێبەجێ کرا، لە قۆناخى دوەمیشدا لەچەند زانکۆیەکى تر پرۆسەى بە ئەلیکترۆنیکردن دەستى پێکردوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى (٢/٤/٢٠١٩) بەسەرپەرشتى د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبونى راوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى و بەڕێوەبەرهى بەشێک لە فەرمانگەکان کۆبونەوەى ڕۆژانەى وەزارەت بەڕێوەچوو.
لەو کۆبونەوەیەدا پرۆسەى بەئەلیکترۆنیکردنى دامەزراوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى گفتوگۆى لەبارەوە کراو دوپاتکرایەوە دواى ئەوەى وەزارەت پرۆسەى بەئەلیکترۆنیکردنى لە دیوانى وەزارەت و فەرمانگەکان و چەند زانکۆیەک جێبەجێ کرد، لە ئێستاشدا وەزارەت پرۆسەى بە ئەلیکترۆنیکردنى لە زانکۆکانى (هەولێرى پزیشکى و چەرموو و راپەڕین و دەستەى کوردستان) جێبەجێ کردووەو، لە قۆناخى دوەمیدا و، لەم هەفتەیە پرۆسەى بە ئەلیکترۆنیکردن لە زانکۆى دهۆک دەستپێدەکات، ههروهك دواى ناردنى داتاو زانیارییەکانى زانکۆکانى (زاخۆ) و (کۆیە) لەم دوو زانکۆیەش پرۆسەکە دەست پێدەکات، دواتریش بەهەمان شێوە لە زانکۆکانى دیکەش پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، کە ئەم هەنگاوە گرنگى زۆرى بۆ زانکۆکان و وەزارەت و حکومەتى هەرێمى کوردستان دەبێ لە بوارى بەڕێوەبردن و داڕشتنى پلانى تۆکمە بۆ گەشەپێدانى خوێندنى باڵا لە کوردستان و چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکان.
لەوتەیەکدا د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە سۆنگەى هەستکردن بەگرنگى ئەو پڕۆسەیە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ماوەیەکە دەستى داوەتە بە ئەلیکترۆنیکردنى وەزارەت و زانکۆ و دامەزراوەکانى، بەو پێیەى زانکۆکان ناوەندیکى گرنگى مەعریفەو زانیارى و پێشکەوتى کۆمەڵگەن، بۆیە دەبێت خوێندنى باڵا ببێتە نمونەى سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانى دیکەى هەرێمى کوردستان، چونکە زانکۆکان خۆیان مەعریفەو زانیارى پێشکەش بەکۆمەڵگە دەکەن، دەبێت هەرخۆشیان پێش کەرتەکانى دیکەى کۆمەڵگە ئاشنایى زانیارى و گۆڕانکارییە تازەکانى ژیان و کۆمەڵگەکان بن.
د. یوسف گۆران وتیشى پڕۆژەى بە ئەلیکترۆنیکردنى سیستمى کارگێڕى لە وەزارەت و دامەزراوەکانى خوێندنی باڵا یهكێكى دیکەیە له پڕۆژه ستراتیژییهكانی وەزارەت کە جێبەجێمان کردوە، پڕۆژهكه له ڕوی كارگێڕییهوه تا ڕادەیەکى زۆر بۆتە هۆی كهمكردنهوهی بیرۆكراسیهت و شهفافیهت له بهڕێوهبردن له دامهزراوهكانی خوێندنی باڵا، له ڕوی كاتیشهوه، جێبهجێكردنی ئهم پڕۆژهیه هاریكار بوە له زوو ڕاپهڕاندنی كارو ئهركهكانی خوێندنی باڵا، ههروهك لەدەرنگ گەیشتنى زانیارى و پێویستیەکان بەدورى گرتوین. له ڕوی دارایشهوه، بههۆی جێبهجێكردنی پڕۆژهی بهئهلیكترۆنیكردنی سیستمی كارگێڕی، ساڵانه بودجهیهكی زۆر گەڕاوەتەوە بۆ خهزێنهی حكومهت. هەروەک له ڕوی زانستییهوه، پڕۆژهكه هاریكار بوە له كۆكردنهوهی سەرجەم داتاو زانیارییەکانى وەزارەت و زانکۆکان.
لە کۆتایشدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى جێبەجێکردنى قۆناخى دوەمى پرۆسەکەى لە زانکۆکانى تر بە هەنگاوێکى گرنگ و بایەخ بۆ گەشەپێدانى خوێندنى باڵا لە کوردستان وەسفکرد.