وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ژمارەیەک پۆست له‌ زانكۆی سلێمانى ڕاده‌گەیەنێت

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا ژماریەک پۆست لە زانکۆى سلێمانى ڕادەگەیەنێت، جاهەر کەسێک ئارەزوى هەیە ومەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

 

پۆستەکان:

  1. ڕاگرى کۆلیژى پزیشکى
  2. ڕاگرى کۆلیژى پزیشکى ڤێتەرنەرى
  3. ڕاگرى کۆلیژى زمان
  4. ڕاگرى کۆلیژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
  5. ڕاگرى کۆلێژى بازرگانى
  6. ڕاگرى کۆلێژى هونەرە جوانەکان
  7. ڕاگرى کۆلێژى پەروەردە
  8. ڕاگرى کۆلێژى ئەندازیارى
  9. ڕاگرى کۆلێژى کارگێڕى و ئابورى
  10. ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى ددان
  11. ڕاگرى کۆلێژى زانستە ڕامیارییەکان
  12. ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى

 

مەرجەکان:

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.    

 

تێبینى:

  • ئەو بەڕێزەى کە داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت.
  • دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى )26/8/2020) دەبێت.
  • پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
  • هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت  دەتوانیپوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت
Vacant post
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
Application deadline
2020-08-26
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
سلێمانی
State/Province
سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی
Country
Iraq
Image Vacancy
پۆست