وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرسەنامەیەک ئاراستەى بنەماڵەى (پ. د. شێروان بابان) دەکات

وەزارەتی خوێندنی باڵا

بۆ بنەماڵەى کۆچکردو پرۆفیسۆر د. شێروان عومەر بابان ...

بەبۆنەى کۆچى دوایى (پرۆفیسۆر د. شێروان عومەر بابان) پرسەو سەرەخۆشى ئاراستەى خۆمان و بنەماڵەکەتان دەکەین، لە دەستدانى د. شێروان بابان نەک تەنها بۆ بنەماڵەکەتان بەڵکو بۆ گەلەکەمان و کۆمیونیتى ئەکادیمى کوردستان خەسارەتێکى گەورەیە، لە خواى گەورە داواکارین گیانى کۆچکردو بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و سەبورى و دڵنەوایش بۆ خانەوادەکەتان دەخوازین.


 

انا للە وانا الە راجعون

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى