Expires
False
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا دوو پۆستى لە سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى( بۆ جارى یەکەم) ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدابەدى دەکرێت دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت
یەکەم/پۆستەکان
- یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆکاروبارى کارگیڕى ودارایى.
- یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆکاروبارى خوێندکاران.
دوهم / مەرجەکان
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینیهكان :
- چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (C.V)و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى(5/9/2019) رۆژى پێنچ شەممه دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
- هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (C.V) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە(jobs@mhe-krg.org) ڕهوانه بكات.
.
Vacant post
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی
Application deadline
2019-09-05
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
سلێمانی
State/Province
سهرۆكایهتی زانكۆی سلێمانی
Country
Iraq
Image Vacancy