وەرگرتنی زیاتر لە سێ هەزار قوتابی و خویندکاری تر لە پەیمانگاکانی خوێندنی یەکنیکی هەرێم
له سه‌ر ڕاسپارده‌ی جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم و به‌دواداچوونی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئیمڕۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بابه‌تی وه‌رگرتنی قوتابیانی ئاماده‌یی تاوتوێ کرد و به‌رنامه‌ی پێویستی بۆ وه‌رگرتنی سێ هه‌زار قوتابی له په‌یمانگاکانی خوێندنی ته‌کنیکی به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه داڕشت:
یه‌که‌م: بۆ ده‌رچوانی ئاماده‌یی/ لقی زانستی: سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رچوانه (که ژماره‌یان 894 قوتابیه) له ڕێگه‌ی ناوه‌ندی وه‌رگرتن و به پێی سنووری جوگرافی بهسهربەشە زانستیەکانی پەیمانگاکاندا دابەش دەکرێن بەتایبەت ئەو بەشانەی که به هاوکاری زێده‌وه توانای وه‌رگرتنیان تێدا به‌دی ده‌کرێت. لیستی وه‌رگیراوان له مه‌ودای دوو هه‌فته‌ی ئاینده‌دا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت به‌و مه‌به‌سته‌ی که له 6/2/2011 ده‌وامیان ده‌ست پێ بکات. بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی وانه‌کانی پێشوو، داوا له به‌شه ته‌کنیکه‌کان ده‌کرێت که له دوای ده‌وام وانه‌ی زێدهکیان پێ بدرێت.
دووه‌م: بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی/لقی وێژه‌یی: بڕیار درا به کردنه‌وه‌ی به‌شی ئێوارانی نوێ له به‌شه وێژه‌ییه‌کانی په‌یمانگاکان بۆ وه‌رگرتنی ژماره‌ی 2000-2300 قوتابی به پێی توانای وه‌رگرتن و ڕه‌چاو کردنی کۆنمره و سنووری جوگرافی. دیاره که ئاماده کردنی لیستی وه‌رگیراوان و دابین کردنی هۆڵی خوێندن و مامۆستای زێده پێویستی به کات هه‌یه، بۆیه ده‌ستپێکی ده‌وام له‌و به‌شانه‌دا له 15/2/2011 ده‌بێت. بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆسه‌یه، له وه‌زاره‌ته‌وه داوا له سه‌رۆکایه‌تی زانکۆکان کراوە کە لەسنووری خۆیاندا به پێی توانا هاوکاری ده‌سته‌کان له په‌یدا کردنی مامۆستای وانه‌بێژ بکه‌ن.
بۆ خاتری کارئاسانی کردن و ئه‌نجام دانی ئه‌و بڕیاره، حکومه‌تی هه‌رێم بڕی سێ ملیۆن دۆلار بۆ کرێ و هاتوچۆی مامۆستا و دروستکردنی باڵه خانه و دابین کردنی پێداویستیه‌کانی خوێندن ته‌رخان ده‌کات.