وەزارەتى خوێندنى باڵا (٢) پۆست لە زانکۆى دهۆک ڕادەگەێنێت

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا (٢) پۆست لە سەرۆکایەتى  زانکۆى  دهۆک ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

یەکەم: پۆستەکان

  1. ڕاگرى کۆلێژى ئەندازیارى (بۆ جارى دووەم).
  2. ڕاگرى کۆلێژى یاسا  و زانستى رامیارى (بۆ جارى دووەم ) .

دوەم: مەرجەکان

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینیەکان:

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
  2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى( 30/4/2018) رۆژى دوو شەممە دەبێت.
  3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
  4. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمەیلە (jobs@mhe-krg.org) ڕەوانە بکات. ئەو بەڕێزەى پێشتر ( C.V)و پوختەى ڕاژە بۆمان ڕەوانە کرد بوو پێویست بە دووبارە ناکاتەوە .

 .

Vacant post
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
Application deadline
2018-04-30
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
دهۆک
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى دهۆک
Country
Iraq
Image Vacancy
new