ڕاگەیاندنى (٥) پۆست لە زانکۆى هەڵەبجە

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستەکانى لە سەرۆکایەتى  زانکۆى  هەڵەبجە ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

یەکەم/ پۆستەکانى سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە :

  1. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایی (بۆ یەکەم جار) .
  2. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران (بۆ یەکەم جار) .
  3. ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەت (بۆ دووەم جار).
  4. ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى وەرزش (بۆ یەکەم جار).
  5. ڕاگرى کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەکان (بۆ دووەم جار).

 

دووەم/ مەرجەکان :

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

 

تێبینى /

1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .

2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى( 7/3/2018) رۆژى چوار شەممە دەبێت.

3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .

4. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە

بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org(.

Vacant post
Ministry of Higher Education and Scientific Research
Application deadline
2018-03-07
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
هەڵەبجە
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە
Country
Iraq
Image Vacancy
jobss