وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستێک لە سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە ڕادەگەێنێت

Expires
False

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنماییەکاندا پۆستەکانی (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری دارایی ) لە سەرۆکایەتی  زانکۆی كۆیه ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوی هەیە و مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەی پێشکەش بکات ، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

مەرجەکان:

  1. هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت.
  2. ناونیشانی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر کەمتر نەبێت  .
  3. خزمەتی زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینی /

  1. چانسی زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەی کە دیدو بۆچون و بەرنامەی کار و چالاکییەکانی خۆی پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنی زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی کە پۆستەکەی وەردەگرێت.
  2.  زمانی ئینگلیزی و بەکارهێنانی کۆمپیوتەر هەلی زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
  3. دواکات بۆ پێشکەشکردنی (c.v) و پوختەی ڕاژە کۆتایی دەوامی  ڕێکەوتی(٧/٩/٢٠١٧) ڕۆژی پێنچ شەممە دەبێت.
  4. پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن بەرپرسی یەکەمی فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکی هاوپێچە .
  5. هەر بەڕێزێک ئارەزوی هەیە و مەرجەکانی سەرەوەی تێدا بەدی دەکڕێت دەتوانی (c.v) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) ڕەوانە بکات.
Vacant post
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
Application deadline
2017-09-07
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
Erbil
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە
Country
Iraq
Image Vacancy