وەزارەتى خوێندنى باڵا هەشت پۆست لە زانکۆى دهۆک ڕادەگەێنێت

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا هەشت پۆست لە سەرۆکایەتى  زانکۆى  دهۆک ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

یەکەم/ پۆستەکانى سەرۆکایەتى زانکۆى دهۆک  :

  1. ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى ددان .
  2. ڕاگرى کۆلێژى دەرمانسازى .
  3.  ڕاگرى کۆلێژى زانستى تەندروستى.
  4.  ڕاگرى کۆلێژى کارگێرى و ئابوورى .
  5.  ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى بنیات / ئامێدى .
  6.  ڕاگرى کۆلێژى پەروەردە/ ئاکرێ .
  7.  ڕاگرى کۆلێژى زمان  .

دووەم/ مەرجەکان :

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت  .
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینى /

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
  2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  ڕێکەوتى( 31/8/2017) رۆژى دوو شەممە دەبێت.
  3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .  
  4. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت (jobs@mhe-krg.org)

 .

Vacant post
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
Job Reference

هەشت پۆست لە زانکۆى دهۆک

Application deadline
2017-08-31
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
دهۆک
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى دهۆک
Country
Iraq
Image Vacancy