بڕیاردرا ساڵی خوێندنی 2013/2014 به‌ساڵی نه‌كه‌وتن ئه‌ژمار بكرێت

newitem-1835.02.11.2014.png

 له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێم, ئه‌مڕۆ 2/11/2014 به‌سه‌رپه‌رشتی (د. یوسف گۆران) وه‌زیری خویندنی باڵاو تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك زانكۆ و سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌ پارله‌مانی كوردستان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجامدا.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم دوای ئاماژه‌كردن به‌بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی ئێستا هه‌رێمی كوردستان پێشنیازی كرد، ئه‌نجومه‌نی وه‌زارت بڕیار بدات ساڵی خوێندنی ( 2013 – 2014) به‌ساڵی نه‌كه‌وتن (عدم رسوب) ئه‌ژمار بكرێت.

بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت دوای گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كان بڕیاریدا ساڵی خوێندنی (2013 – 2014) به‌ساڵی نه‌كه‌وتن (عدم رسوب) ئه‌ژمار بكرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ ئه‌م خوێندكار/ قوتابیانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی قۆپیه‌ (غش)، یان له‌لایه‌ن لێژنه‌ی (ئینزیبات)یه‌وه‌ بڕیاری كه‌وتنیان بۆ ده‌رچووه‌.

ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی