وەزارەتى خوێندنى باڵا دو پۆست لە زانکۆى هەولێرى پزیشکى ڕادەگەێنێت

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا دو پۆست لە سەرۆکایەتى  زانکۆى  هەولێرى پزیشکى ڕادەگەێنێت، جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و، مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

یەکەم/ پۆستەکان:

  1. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران
  2. یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى

دوەم/ مەرجەکان :

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت

تێبینى /

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
  2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  ڕێکەوتى( 1/6/2017) رۆژى پێنچ شەممە دەبێت.
  3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن لێپرسراوى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە ئیمزا کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە.  
  4. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و، مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت، دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) ڕەوانە بکات.

 

 

Vacant post
Ministry of Higher Education and Scientific Research
Application deadline
2017-06-01
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
Erbil
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى هەولێرى پزیشکى
Country
Iraq
Image Vacancy
job