وەزارەتى خوێندنى باڵا پێنچ پۆست لە زانکۆى سلێمانى ڕادەگەێنێت

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پێنچ پۆست  لە زانکۆى  سلێمانى ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و، مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

یەکەم/ پۆستەکان:

  1. ڕاگرى کۆلێجى زانست
  2.  ڕاگرى کۆلێجى دەرمانسازى
  3. ڕاگرى کۆلێجى پەرستارى
  4.  ڕاگرى کۆلیجى زانستە ئیسلامییەکان
  5.  ڕاگرى کۆلێجى پەروەردەى وەرزش

دوەم/ مەرجەکان :

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت

تێبینى /

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت.
  2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  ڕێکەوتى( 30/5/2017) رۆژى سێ شەممە دەبێت.
  3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .  
  4. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org)  ڕەوانە بکات.
Vacant post
Ministry of Higher Education and Scientific Research
Application deadline
2017-05-30
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
سلێمانى
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى
Country
Iraq
Image Vacancy
post1