خوێندنى باڵا ڕێز لە قوربانیانى کارەساتى شەنگال دەگرێت

IMG_0124_0.JPG

 بۆ ڕێزگرتن لە گیانى قوربانیانى کارەساتى شەنگال، هاوشانى دەزگاو دامەزراوەکانى دیکەى هەرێمى کوردستان و، لە ساڵیادى کارەساتى شەنگالدا، بەئامادەبونى ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتیەکانى و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لەبەردەم باڵەخانەى وەزارەت، وەک وەفایەک و ڕێزگرتنێک بۆ گیانى قوربانیانى کارەساتى شەنگال بۆ ماوەى پێنچ خولەک بێ دەنگیان نواند و، هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆیان بۆ كەس و كاری شەهیدان و جینۆسایدكراوانی ئەو كارەساتە دەبڕى.

لە ڕێکەوتى (٣/٨/ 201٤)، ڕێكخراوی تێرۆرستی داعش هێرشیان كردە سەر ئەو شارە و گوندەكانی دەوروبەری و، بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە دەستیان بەسەر شەنگالدا و، ژمارەیەكی زۆری خەڵكی سنورەکەیان بە تایبەت لە كوردانی ئێزدی جینۆساید و دەستگیر كرد و بە هەزاران كەسی دیكەشیان ئاوارە و دەربەدر كرد.

بڕوانە وێنەى زیاترى ساڵیادەکە..