UKET باشترین زانكۆكانی بەریتانیا دێنێتە هەولێر

newsitem-1603-16.09.2013-en.jpg1_.jpg

  UKET لە هەردوو وەرزی بەهار و پاییز باشترین زانكۆكانی وڵاتی بەریتانیا دێنێتە لای تۆ لەو شوێنەی كە بتوانی چاوت بە نوێنەری زانكۆكان بكەوێت و دیداری راستەوخۆ و تایبەتت بۆ سازدەكات.


دەتوانی زانیاری ورد لەلایەن بەرپرسان وەربگریت دەرباەری دەرفەتەكانی خوێندنی زانكۆیی و دوای زانكۆیی، دواكارییەكانی پێشكەش كردن، دەرفەتەكانی نیشتەجێبوون، پرۆسەی پێشكەش كردنی فیزا، ژیان لە بەریتانیا، یاخود هەر بابەتێك كە پەیوەندی بە زانیاری دەربارەی خوێندن لە وڵاتی بەریتانیا هەبێت.

ئەگەر دەتەوێت ئەم هەلەت لەدەست نەچێت، تکایە چاوپێكەوتنی راستەوخۆ و تایبەت بکە لەگەڵ نوێنەری زانكۆكان.

لە كاتی كۆبوونەوەكە، كە لە رۆژی چوارشەممە 18ی ئەیلوول لە هەولێر سازدەكرێت، چەند سیمینارێك لەسەر ئەم تەوەرانەی خوارەوە پێشكەش دەكەین:

13:00 – 14:00 چۆنیەتی پێشكەش كردن بۆ فیزای قوتابی تایەر4 (Tier 4 Student Visa)

14:00 – 15:00 چۆنیەتی ئامادەكردنی پرۆپۆزەڵی دكتۆرا (PhD proposal)

لە رۆژی پێنج شەممە 19ی ئەیلوول، ئەم سیمینارانەی خوارەوە پێشكەش دەكەین:

13:00 – 14:00 چۆنیەتی ئامادەكردنی پرۆپۆزەڵی دكتۆرا (PhD proposal)

14:00 – 15:00 چۆنیەتی دۆزینەوەی كۆرسی گونجاو لە بەریتانیا – پێشكەش كردن بۆ پرۆگرامەكانی ماستەر