به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی, رۆژی 6/5/2013 له دیوانی وه‌زاره‌ت, سیمینارێك له ژێر ناونیشانی ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك) بۆ دكتۆر چرا نه‌جمه‌دین عه‌بدوڵا سازكرا.
له سیمیناره‌كه‌دا, كه به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت ئاماده‌ببون, هۆكاره‌كانی توشبون به‌م نه‌خۆشیه و چۆنیه‌تی خۆپشكنین رونكرایه‌وه و هه‌نگاوه‌كانی ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی نه‌خۆشیه‌كه و چۆنیه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی پێشكه‌شكرا.