ئه‌مڕۆ 16/4، كاتژمێر11 پێشنیوه‌ڕۆ، له دیوانی وه‌زاره‌ت دكتۆر عه‌لی سه‌عید محمد وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به ئاماده‌بوونی دكتۆر گۆڤه‌ند شێروانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ناردن و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان، دكتۆر ئامانج عبدلله سه‌عید ڕاویژكاری وه‌زیری خویندنی باڵا، پێشوازیكرد له سیمۆنێ دوسانتی كونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان.
له دانیشته‌كه‌دا، كونسوڵی گشتی ئیتاڵیا وێرای پیرۆزبایی له ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌زیری نوێی خوێندنی باڵا، باسی له‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ی نێوان وه‌زاره‌ت و حكومه‌تی ئیتاڵیا كرد، كه له‌ماوه‌ی پیشوو له نێوانیاندا هه‌بووه و هیوای ئه‌وه‌ی خواست، كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه په‌ره‌ی پێبدرێت، هه‌روه‌ها داواشی كرد، كه یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوولادا واژۆ بكرێت، كه پێشتر گفتگۆی له باره‌یه‌وه كرابوو و به‌و هۆیه‌وه 100 خوێندكار‌و قوتابی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ خوێندنی ماسته‌ر روو‌و له زانكۆكانی ئیتالیا ده‌كه‌ن.
دكتۆر عه‌لی سه‌عید له لایه‌ن خۆیه‌وه، ئاماده‌یی ته‌واوی وه‌زاره‌تی ده‌بڕی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا و بواری خوێندنی باڵاش لایه‌نێكی گرنگی بهرووداكردنهوهی حكومه‌تی هه‌رێمه وتیشی " ئاسانكاری وڵاتی ئیتاڵیا بۆ قوتابیان و خوێندنیان له‌و وڵاته، سودی دوو لایه‌نه‌ی هه‌یه و پردی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو وڵاته به‌هێزتر ده‌كات و بواره‌كانی په‌یوه‌ندیش فراوانتر ده‌بێت".
دوسانتی كونسوڵی ئیتاڵی جه‌ختی له‌سه‌ر ئاسانكارییه‌كانی حكومه‌تی ئیتاڵیا كرده‌وه، له پێدانی ڤیزا بۆ خوێندكاران و كادیرانی تری خوێندنی باڵا و هیوای خواست له بنیادنانی ده‌زگاكانی خوێندنی باڵا و دابینكردنی پێداویستیه‌كان، حكومه‌تی ئیتالی ڕۆلی خۆی هه‌بێت.