دوای ئەوەی ژمارەیەك لە دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەهۆی هەڵە پڕكردنەوەی فۆرمی (زانكۆ لاین) ناویان نەهاتبوەو، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكەوتی (8/12/2014) ناوەندی وەرگرتن لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەفەرمانی ژمارە (25553) كە ئیمزای ئارام ابراهیم قنبر بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتنی بەسەرەوەیە و ئاڕاستەی سەرجەم زانكۆكانی كردوە، بڕیاریدا بەوەرگرتنی ئەو خوێندكار/ قوتابیانە لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2014-2015)، ئەوەش دوای دوبارە پاڵاوتنیان لەلایەن ناوەندی وەرگرتن بۆ كرایەوەو بەپێیی نمرەكانیان بەسەر بەشەكان لە زانكۆ و پەیمانگەكان دابەش كران.
هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه‌دا ناوی سه‌رجه‌م خوێندكار/ قوتابیانه تان بۆ ڕه‌وانه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ی لێی وه‌رگیراون